گه‌‌نجانی خۆبه‌خش ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییان له‌ به‌حزانی دروستكرد

September 5, 2018 at 11:32 am

به‌حزانی/ ئه‌یلولی 2018/ گه‌‌نجانی خۆبه‌خش ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییان دروستكرد فۆتۆ: موهه‌نه‌د سنجاری

موهه‌نه‌د سنجاری

ژماره‌یه‌ك گه‌نجی خۆبه‌خش ناوچه‌یه‌‌كی گه‌شتیارییان به‌ناوی قۆلیتینی له‌ شارۆچكه‌ی به‌حزانی دروستكرد.

قۆلیتینی، كه‌ به‌مانای ئه‌شكه‌وتی بچوك دێت، جاران شوێنێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام ئێستا بۆته‌ سه‌یرانگه‌یه‌كی ناوازه‌ له‌ وادی جه‌به‌ل سه‌ر به‌ قه‌زای باشیك.

شوێنه‌كه‌ پێكدێت له‌ حه‌وزێكی مه‌له‌ بۆ منداڵان، نافوره‌ی ئاو، سه‌وازیی و نه‌مام، گه‌نجانی ناوچه‌كه‌ ئێواران كاته‌كانیان له‌وێ به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌شێك له‌ خێزانه‌كان نانی ئێواره‌ له‌وێ ده‌خۆن، له‌كاتێكدا‌ دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوچه‌كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی چه‌كدارانی داعش بوو.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن