به‌‌‌‌‌‌ره‌ی توركمانی وه‌ڵامی حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌داته‌وه‌

September 12, 2018 at 2:50 pm

كه‌ركوك/12ی ئه‌یلولی 2018/ به‌ره‌ی توركمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی دۆخی پارێزگاكه‌وه‌ ده‌ربڕی فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

به‌ره‌ی توركمانی له‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئاماژه‌دان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر مانای خۆسه‌پاندنی ئه‌منی دێت و ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ “تیرۆر و هێرشكردن”، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌ گفتوگۆ و پێكه‌وه‌ژیان و ئیداره‌دانی هاوبه‌ش هه‌یه.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی توركمانی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلول ئه‌نجامیاندا، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوێستی حزبه‌ كوردییه‌كان كه‌ تیایدا داوای كۆتایهێنان به‌ “ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی”یان كردبوو له‌ كه‌ركوك.

به‌ره‌ی توركمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه‌ “داوا له‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ین له‌ كۆبونه‌وه‌كان زمانی خۆسه‌پاندن و زبر به‌كارنه‌هێنن، بڕیاره‌كانی حزبه‌ كوردییه‌كان له‌یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی خۆیان په‌یوه‌سته‌ به‌كاری ناوخۆیی خۆیان، به‌ڵام ئاماژه‌دان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌مانای خۆسه‌پاندنی ئه‌منی دێت و ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می تیرۆركردن و هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانی به‌ره‌ی توركمانی به‌ موشه‌ك كه ‌له‌ 14 ساڵی رابردودا په‌یڕه‌وده‌كرا به‌هۆی خۆسه‌پاندنی تاكلایه‌‌نانه ‌به‌سه‌ر پیرۆزییه‌كانی ته‌واوی خه‌ڵكی كه‌ركوك”.

داوا له‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ین له‌ كۆبونه‌وه‌كان زمانی خۆسه‌پاندن و زبر به‌كارنه‌هێنن

“تائێستاش رای گشتی ده‌پرسن كێ مونیر قافڵی، ئایدن حسێن و عه‌لائه‌دین ساڵحی و لیستێك له‌ پێشێلكارییه‌كانی بواری مافی مرۆڤی ئه‌نجامداوه‌ و ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌نا‌مانه‌مان پاراستوه‌ كه ‌له‌به‌رده‌سماندان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ر‌انی عیراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیشدان”، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌.

له‌باره‌ی ئیداره‌دانی هاوبه‌ش، به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی داوای هاوبه‌شی ده‌كات له‌ به‌غدا با له ‌كه‌ركوكیش جێبه‌جێی بكات.

هه‌روه‌ها هاتوه‌ “ئه‌گه‌ر خۆسه‌پاندنی یه‌كلایه‌نه‌ی پێكهاته‌یه‌ك شكستی هێنابێت، داواتان لێده‌كه‌ن جارێكی تر ئه‌و ئه‌زمونه‌ دوباره‌نه‌كه‌نه‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش دادگا ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردوه‌ كه‌ دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا ده‌ریكردوه‌”.

الجبهة التركمانية ترد على اجتماع الاحزاب الكورديةبه‌ره‌ی توركمانی وه‌ڵامی حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌داته‌وه‌Türkmen Cephesi, Kürt partilerinin toplantısına cevap veriyor

Geplaatst door KirkukNow op Woensdag 12 september 2018

به‌ره‌ی توركمانی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئێستاش سه‌ركردایه‌تی سیاسی توركمان باوه‌ڕی به كلتوری‌ لێخۆشبون، گفتوگۆ و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی ئیداره‌دان هه‌یه‌.

حزبه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر – خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك- كۆبونه‌وه‌ و بڕیاردرا به ‌گفتوگۆی زیاتر و خۆسازدان بۆ یه‌كلیستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری حزبه‌كان چالاكبكرێت كه‌ ساڵێكه‌ به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی په‌كیكه‌وتوه‌.

حزبه‌ كوردییه‌كان داوایان له‌ حكومه‌تی عیراق كرد “ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌ كه‌ركوك كۆتایی پێبهێنێت و پرۆسه‌ی ته‌عریب رابگیرێت كه‌ له‌ئێستادا به‌ فراوانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌.

حزبه‌ كوردییه‌كان بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان نه‌دا

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن