وه‌زاره‌تی ناوخۆ: نه‌وتی كه‌ركوك ده‌دزرێت

September 13, 2018 at 4:54 pm

كه‌ركوك، 2016، كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌ شاری كه‌ركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

نه‌وتی خاوی كه‌ركوك، له‌رێی بۆری پلاستیكییه‌وه‌ دزراوه‌ و براوه‌ته‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وه‌ش به‌پێی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی.

ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌وی رابردوو ئاشكرایكرد، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، توانراوه‌ هه‌وڵێكی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركوك پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌.

وه‌كو له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌شی هه‌واڵگری پۆلیسی نه‌وت به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی تر، پاڵپشت به‌ زانیاری ورد گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش له‌رێی بۆری پلاستیكییه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ڵاحه‌دین.

ئه‌و بۆرییه‌ پلاستیكییانه‌، درێژییان 75 مه‌تر بووه‌ و نه‌وتیان له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ گه‌یاندۆته‌وه‌ پاڵاوگه‌ی سینی، كه‌ به‌ دوری 10كم ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای بێجی.

لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا ‌و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه‌ 250 به‌رمیلی هه‌نارده‌ ده‌كرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا ‌و جمبور ‌و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقیدان.

زیاتر له‌ 11 مانگه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك راگیراوه‌، سه‌رباری پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن رۆژانه‌ نزیكه‌ی 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی شاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن