كه‌رنه‌ڤاڵێك ئێزیدی، كریستیان و موسڵمانه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌

September 13, 2018 at 5:12 pm

دهۆك، 12ی ئه‌یلولی 2018، كه‌رنه‌ڤاڵی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌ ئاینییه‌كان فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

عه‌مار عه‌زیز – كه‌ركوك ناو

په‌یڕه‌وانی ئایینی ئێزیدی، مه‌سیحی و ئیسلام له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكدا به‌ چه‌ندین چالاكی جۆراجۆر، په‌یامێكی هاوبه‌شیان بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان گه‌یاند.

له‌و مه‌راسیمه‌دا له‌ سه‌نته‌ری ئاشتی زانكۆی دهۆك، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلول به‌ به‌شداری ده‌یان رێكخراوی مه‌ده‌نی، گه‌نجانی پێكهاته‌ ئاینییه‌كان له‌رێی چالاكییه‌كانیانه‌وه‌ هانی پێكه‌وه‌ژیانیان دا، به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

باسم قاسم شه‌نگالی، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی كچانی ئێزیدی بۆ‌ (كه‌ركوك ناو) باسی له‌وه‌كرد 30 كچی پێكهاته‌كه‌یان به‌شداربون به‌ چه‌ندین چالاكی هونه‌ری، كه‌ گوزارشت بوو له‌ ‌پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌نێوان ئێزیدی، كریستیان و موسڵمانان.

جگه‌ له‌ نیشاندانی پێشانگای هونه‌ری و كتێب، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سرودی ئاینه‌كان وترایه‌وه‌.

“بڕگه‌یه‌كی تر له‌م كه‌رناڤاڵه‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگا‌یه‌ك بوو بۆ كتێبه‌كانی ئایینی مه‌سیحی و ئێزیدی و ئیسلام”.

به‌بڕوای باسم شه‌نگالی ئه‌و جۆره‌ بۆنانه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر پته‌وكردنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن