پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاری شه‌ش گۆڕانگاریی داوه‌

September 15, 2018 at 3:33 pm

قه‌ڵای كه‌ركوك/نیسانی 2017/ له‌كاتی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان فۆتۆ: كاروان ساڵحی

 

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، بڕیاری گۆڕانكاریی له‌ شه‌ش یه‌كه‌ی شاره‌وانی كه‌ركوكدا ده‌دات له‌ پێناو “رێگریكردن له‌ زیاده‌ڕۆیی”، ئه‌وه‌ش به‌نوسراوێك كه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوكی كردوه‌، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتوه‌، له‌ 13ی ئه‌یلول ده‌ركراوه‌ و واژۆی راكان سه‌عیدی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، تیایدا ناوی شه‌ش یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی تێدایه‌و ئاماژه‌ی كردوه‌ به‌ گۆڕینیان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو “باشترکردن و راپەڕاندنى ئیشوکارەکان و رێگرىکردن لە دیاردەى زیادەڕۆیی”.

سەردار عەلى حەسەن، بەڕێوەبەرى شارەوانى کەرکوک به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “نوسراوه‌كه‌مان به‌فەرمى پێگه‌یشتوه‌ و تیایدا داواکارە شەش لە بەڕێوەبەرانى یەکەکانى شاره‌وانی بگۆڕدرێت، بەچەند کەسێکى دیکە كه‌ خۆی ده‌ستنیشانی كردون و ناویان له‌ نوسراوه‌كه‌دا هه‌یه‌”.

ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی گۆڕدراون، چواریان له‌ پێكهاته‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانێك، ئه‌وانه‌شی كه‌ پارێزگار ده‌ستنیشانیكردون بۆ شوێنه‌كانیان، دوو كورد، دوو عه‌ره‌ب و دوو توركمانن.

“ئەو بڕیارە تاکو ئێستا لەلای ئێمە جێبەجێنەکراوە، پێموایە کەسانێک گفتوگۆى لەسەر دەکەن بۆ راگرتنى بڕیاره‌كه‌”، سه‌ردار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك وایوت.

هه‌ریه‌كه‌ مۆفه‌ق ساڵح، رەمەزان فارس، غەسان محه‌مەد، شەیما عەباس، ئیسماعیل عەبدوڵا، محه‌مەد مەحمود و ئەتیلا حەسەن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پارێزگاری كه‌ركوك بۆ شوێنی شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی تر ده‌ستنیشانیكردون.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن