ڤیدیۆ و وێنه‌: زه‌ینلعابدین هه‌زاران كه‌سی كۆكرده‌وه‌

October 5, 2018 at 3:59 pm

كه‌ركوك، 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام زه‌ینلعابدین له‌ داقوق فۆتۆ: محه‌مه‌د ئه‌ڵماس

حه‌مه‌د ئه‌ڵماس – كه‌ركوك ناو

هه‌زارانی هاوڵاتی شیعه‌ مه‌زهه‌ب، له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام زه‌ینلعابدین، به‌ نه‌ریته‌ ئاینییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان مه‌راسیمێكیان رێكخست.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی زه‌ینلعابدین، هاوڵاتیان له‌ ناوچكه‌كانی تری عیراقه‌وه‌ سه‌ردانی مه‌رقه‌ده‌كه‌یان كرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی داقوق له‌ پارێزگای كه‌ركوك و 760 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بنیاتنراوه‌.

ئیمام زەینلعابدین كوڕی حسێن كوڕی عه‌لی كوڕی ئەبوتاڵب، لەساڵی 27ی كۆچی له‌ شاری مه‌دینه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ دایكبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا له‌ شاری به‌قیع، كۆچی دوایی كردووه‌.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن