كه‌ركوك: داوای چۆڵكردنی باره‌گای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كرێت

October 10, 2018 at 3:51 pm

كەركوك، 8-3-2018، خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

سۆران محەمەد – کەركوك

هێزە عێراقیەکان چەند جارێک دەچنە سەر بارەگای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی کەرکوک و داویان لێدەکەن بارەگاکە چۆڵبکەن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی موڵكی یه‌كێتی مامۆستایانی عیراقه‌.

حەسیبە عەبدوڵڵا، لێپرسراوی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان بە (کەرکوک ناو)ی وت “دژه‌ تیرۆری عیراق داوای چۆڵکردنی بارەگاکەیان لێکردوین، یه‌ك دوجار به‌هه‌مه‌ری سه‌ربازییه‌وه‌ هاتون و بڕیاری راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوكیان پێیه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین چۆڵی ناكه‌ین”.

ئه‌و بینایه‌ به‌ر له‌ روخانی رژێمی به‌عس له‌ ساڵی 2003، باره‌گای لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی عیراقی لێبوه‌ و دواتر بوه‌ به‌ باره‌گای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.

حه‌سیبه‌ وتی “له‌بنەڕه‌تدا بیناكه‌ موڵكی یەکێتی مامۆستایانی عیراقه‌، بەڵام لە دوای ساڵی 2003ەوە ئەوان لە کەرکوک لقیان نەبووە، ئێستا کۆنگره‌یان بەستوه‌ و ده‌یانه‌وێت لق بكه‌نه‌وه‌ و بێنه‌وه‌ ناو ئه‌و بینایه‌”.

وتیشی “ئێمە پێداگیری دەکەین و بیناکە چۆڵناکەن، چونكه‌ یه‌كێتییه‌كی تایبه‌ت به‌ مامۆستایانین و بیناكه‌ موڵکی هه‌موو مامۆستایانی کەرکوکه‌”.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن