ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك رویدا

October 11, 2018 at 9:00 am

كه‌ركوك/11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018/ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ته‌كسی له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ فۆتۆ: ئه‌تێلا ئاغا

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك رویدا، له‌سه‌ر رێگای به‌غدا و كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌پێی وته‌ی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له‌ڕێی بۆمبه‌وه‌ كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌م رویداوه‌، له‌نزیك یاریگای یانه‌ی سه‌وره‌.

له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو كه‌س كوژراون و چواری تریش برینداربون.

كه‌ركوك/11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018/ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ته‌كسی له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ فۆتۆ: ئه‌تێلا ئاغا

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن