“ئیداره‌دانی‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك له‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی جه‌نگ سه‌ختتره‌”

November 8, 2018 at 1:43 pm

كه‌ركوك/ته‌موزی 2017، فۆتۆ: بنار سه‌ردار

كه‌ركوك ناو

فەرماندەی یەکەم لە دۆسییەی سەپاندنی یاسا لە کەرکوک ناسنامەی تۆڕێکی چەکداریی ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت سەرکردایەتیکردنی پلانی جێبەجێکردنی یاسا لە کەرکوک “سه‌ختتره‌ به‌راورد به‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی گۆڕەپانی جه‌نگ”.

لەڕێی دەستگیرکردنی “تیرۆریستێکەوە”، دوای‌ ته‌قینه‌وه‌یەکی سه‌ره‌تای مانگی ئەیلولی رابردوو، هێزه‌كانیان توانیویانە 27 داواكراو دەستگیربکەن كه‌ یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی دیاره و به‌ ئه‌بو عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌، ئەمە بە ووتەی لیوا مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی پلانی “سه‌پاندنی یاسا” له‌ كه‌ركوك.

لە به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،  وێنه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه‌، ئەوفەرماندە عیراقییە دەڵێت، “ئه‌و تیرۆریستانه‌ شه‌ش مانگه‌ شانه‌یه‌كی تیرۆریستیان له‌ نێو شاری‌ كه‌ركوكدا دروستكردوه و به‌مه‌به‌ست له‌ نێو گه‌ڕە‌كه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاردا بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویسته‌ جه‌نگیه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ شاری‌ كه‌ركوك شاردۆته‌وه‌ و به‌شێوه‌ی نهێنی و به‌شه‌و له‌ڕێیی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌وه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان بۆ نێو كه‌ركوك گواستۆته‌وه”.

به‌شێوه‌ی نهێنی و به‌شه‌و له‌ڕێیی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌وه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان بۆ نێو كه‌ركوك گواستۆته‌وه

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی “سه‌پاندنی یاسا” وتیشی “ئه‌و تۆڕە به‌ گه‌وره‌ترین تۆڕی تیرۆریستی هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ له‌دوای‌ سه‌پاندنی یاساوه‌ له‌ كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستگیركردن و راوه‌دونانی ئه‌و شانانه‌ زۆر قورس و مه‌ترسیدارن به‌هۆی‌ ئه‌و راهێنانه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌ و تێكه‌ڵاوی هاوڵاتیان بوون له‌ نێو گه‌ڕە‌كه‌كاندا”.

دوای‌ روداوه‌كانی‌ 16ی‌ تشرینی یه‌كه‌می 2017، هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵێ عیراق بۆ كه‌ركوك و ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك گەڕانەوە و بەو شێوەیەش دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌ فیدراڵییەکان.

هەرچەند فەرماندەکە وای رادەگەیەنێت کە سەرکەوتوبون لە باشترکردنی دۆخی ئەمنی کەرکوک بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە كه “ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ قورس و ئاڵۆزه‌كان ئه‌گه‌ر به‌روارد بكرێت به‌و شه‌ڕانه‌ی‌ سه‌ركرادیه‌تی یان به‌شداریی‌ تێداكردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ دۆخی ئاڵۆزی‌ كه‌ركوك و بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌.”

ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ قورس و ئاڵۆزه‌كان

“دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك به‌روارد به‌ پێش جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی “سه‌پاندنی یاسا” به‌ڕێژە‌ی 90 له‌ سه‌د باشبونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ و 95% ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركراون” مه‌عن سه‌عدی وای وت.

(كه‌ركوك ناو) ناتوانێت له‌ راستی و دروستی ئه‌م زانیاریانه‌ی سەرەوە‌ دڵنیابێته‌وه‌.

شانه‌یه‌كی “تیرۆیستی” له‌ شاری‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن