حکومەت لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ پرۆژە‌ یاسای بودجە‌ پێكده‌هێنێت

November 11, 2018 at 1:52 pm

به‌غدا، تشرینی یه‌كه‌می 2018، ساتی متمانه‌ به‌خشین به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی فۆتۆ: راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

كه‌ركوك ناو

حکومەت لیژنەیەک بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ پرۆژە‌ یاسای بودجه‌ی 2019 پێكده‌هێنێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌ لیژنه‌كه‌ ده‌دات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژە‌ یاساكه چونکە زیاتر لە لایەنێک تێبینیان هەیە لەسەر شێوازی تەرخانکردنی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیارییدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری‌ دارایی، فوئاد حسین، لیژنه‌یه‌ك پێکبهێنێت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تۆرهان موفتی، سه‌رۆكی‌ سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ نێوان پارێزگاكان راسپاردروه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و نوێنه‌ری‌ حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر پرۆژە‌ یاسای بودجه‌ و یه‌كخستنی تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر پرۆژە‌كه‌.

پرۆژە‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی‌ عیراق، له‌لایه‌ن كابینه‌‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووەوه‌ ئاماده‌كراوه‌ و ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌، له‌سه‌ر داوای‌ به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان، بڕیادرا به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن