به‌ره‌یه‌كی نوێ له شه‌نگال پێكده‌هێنرێت
ده‌یانه‌وێت ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ قه‌زاكه پێكبهێنن
November 28, 2018 at 8:20 pm

نه‌ینه‌وا، 2018، شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال فۆتۆ: تایبه‌ت به‌كه‌ركوك ناو
عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا
له سنوری شه‌نگال، به‌ره‌ی نوێ دژی هه‌ردوو ئیداره‌ی ئێستای قه‌زاكه و دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان پێكده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ش دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا و لێپرسراوانی به‌غدا ده‌ستپێكردووه.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی قه‌زای شه‌نگال، له هه‌فته‌كانی رابردوودا له ژماره‌یه‌ك عه‌شیره‌ت و نوێنه‌ری پێكهاته ئاینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سنوره‌كه پێكهێنراوه، له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال، یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی تر، به‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان.
قاسم خه‌ڵه‌ف، لێپرسراوی گشتی ئه‌و به‌ره نوێیه به (كه‌ركوك ناو)ی وت “وه‌كو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كان و نوێنه‌ری حزبه‌كان جگه له پارتی، رێككه‌وتین به‌ره‌یه پێكبهێنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ندێك كه‌س بۆ به‌رێوه‌بردنی قه‌زاكه چونكه خه‌ڵك له هه‌ردوو ئیداره‌ی سنوره‌كه رازی نیه”.
قه‌زای شه‌نگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ئۆكتۆبه‌ری 2017وه دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی دوای پاشه‌كشێی پێشمه‌رگه، قایمقام و ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی ئیداری سنوره‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
له‌وكاته‌وه، قایمقامێكی نوێ له‌لایه‌ن به‌غداوه دانراوه و لێپرسراوانی زۆربه‌ی قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوره‌كه‌ش گۆڕدراون.

نه‌ینه‌وا، تشرینی دوه‌می 2018، سه‌ردانی به‌ره نوێیه‌كه‌ی شه‌نگال بۆ لای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ فۆتۆ: راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ن
“حه‌زده‌كه‌ین ئیداره نوێیه‌كه ببێته فه‌رمی، به‌ڵام به‌غدا نایه‌وێت و به‌وشێوه‌یه‌ش هیچ خزمه‌تێك به شاره‌كه ناكرێت .. بۆیه خه‌ڵك بۆته قوربانی هه‌ردوو ئیداره‌كه” خه‌ڵه‌ف وای وت.
كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قایمقام و ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شه‌نگال و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی لێكهوتهوه و به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له هاوڵاتیانی ئێزیدی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
لێپرسراوی به‌ره نوێیه‌كه‌ی شه‌نگال پێیوایه “ئیداره‌ی پێشوو هیچ خزمه‌تێكیان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌كردووه بۆیه نامانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.. ئه‌و ئیدارهیهشی حه‌شدی شه‌عبی پێكیهێناوه تائێستا قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان وه‌كاله‌تن و نوسراوه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌غدا گرنگی پێ‌نادرێت”.
ئه‌و به‌ره‌یه بۆ داواكارییه‌كانیان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وایان كردووه و بڕیاره بۆ دوه‌مجار بچنه به‌غدا تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كۆببنه‌وه.

نه‌ینه‌وا، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشووی قه‌زاكه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان فۆتۆ: تایبه‌ت به كه‌ركوك ناو
“له رۆژانی ئاینده‌دا كه‌سێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین بۆ پۆستی قایمقام و ناوه‌كه‌ی راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین دواتر كار بۆ دیاریكردنی كاندیدی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان ده‌كه‌ین” به‌وته‌ی قاسم خه‌ڵه‌ف.
شه‌نگال له ئابی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش، به‌هۆیه‌وه پێكهاته‌ی ئێزیدی وه‌كو زۆرینه‌ی سنوره‌كه روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی و رفاندن بونه‌وه، زیانی زۆریش به‌ر ژێرخانی گشتی قه‌زاكه و خانوی خه‌ڵك كه‌وت، تا له تشرینی دوه‌می 2015 له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
سه‌یدۆ حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت “هه‌فته‌ی رابردو كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره نوێیه هه‌بوو،.. وه‌كو ئه‌نجومه‌ن پشتگیری به‌شێك له داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین ئیداره‌ی نوێ بۆ قه‌زاكه پێكبهێنرێت چونكه ئیداره‌ی شه‌رعی خۆی هه‌یه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت”.
به‌پێی بڕیارێكی پێشتری په‌رله‌مانی عیراق، پێویسته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان له مانگی داهاتودا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه له واده‌ی دیاریكراودا به‌رێوه‌ده‌چێت یاخود نا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئێزیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشووی شه‌نگال ره‌تده‌كاته‌وه