خه‌ڵاتی كاوه گه‌رمیانی دابه‌شكرا
شیرین ئه‌مین: تیرۆر و هه‌ڕه‌شه نامانوه‌ستێنێت
December 5, 2018 at 7:38 pm

گه‌رمیان، 5-12-2018، دایكی كاوه گه‌رمیانی له‌ساڵیادی تیرۆركردنی كوڕه‌كه‌یدا له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی فۆتۆ: ژینۆ خه‌لیل
ژینۆ خه‌لیل – گه‌رمیان
له سێ مه‌راسیمی جیاوازدا، ساڵیادی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی له گه‌رمیان كرایه‌وه و جارێكی‌تر كه‌سوكاری پێداگرییان كرد له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان، به ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ی له پشت روداوهكانهوهن.
كاوه گه‌رمیانی، رۆژنامه‌نوس و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ، شه‌وی 5-12-2013 له‌ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یدا و به به‌رچاوی دایكییه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و تیرۆركرا، له‌وكاته‌وه ساڵانه له گه‌رمیان یادی ده‌كرێته‌وه.
له یادی پێنج ساڵه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی، كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له گۆڕستانی كه‌لاری كۆن كۆبونه‌وه و تاجه گوڵینه‌یان دانا.
له‌ومه‌راسیمه‌دا، ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان به كورتی باسیان له دۆسیه‌كانی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان كرد، جه‌ختیانكرده‌وه له پێویستی ئاشكراكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشت كوشتنهكانهوهن.
شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی له وتارێكدا له‌سه‌ر گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی تۆمه‌تبار كرد به به‌كارهێنانی دۆسیه‌كه‌ی كاوه، ئه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و بۆ شكاندنی یه‌كتری.
هاوسه‌ری كاوه، كه ئه‌مساڵ وه‌كو كاندیدی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی بگاته په‌رله‌مانی كوردستان، له وتاره‌كه‌یدا هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌وان رێگه‌ناده‌ن هیچ لێپرسراوێكی سیاسی و لایه‌نێك دۆسیه‌كه‌ی كاوه له ململانێی ناوخۆیی و شه‌ڕی یه‌كتریدا به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌و خوێنی رۆژنامه‌نوسانی تیرۆركرا‌و هچ كاتێك ون نابێت و ئه‌وان “به هه‌ڕه‌شه و تیرۆر ناتوانن بمانوه‌ستێنن”.
دوه‌م مه‌راسیمی یادی كاوه گه‌رمیانی، كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان، ئه‌وه‌ش به خه‌ڵاتكردنی رۆژنامه‌نوسێكی دیار‌و سه‌ربه‌خۆ.

گه‌رمیان، 5-12-2018، خه‌ڵاتی كاوه گه‌رمیانی به‌خشرایه سه‌ردار محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه فۆتۆ: ژینۆ خه‌لیل
خه‌ڵاتی كاوه گه‌رمیانی بۆ ئه‌مساڵ به‌خشرا به سه‌ردار محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نوسی دیاری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه.
ئازاد عوسمان، یەکێکە لەڕێکخەرانی مەراسیمەکە به (كه‌ركوك ناو)ی وت “خەڵاتی شەھید کاوە گەرمیانی بۆ ئازادی پێنج ساڵە دابەش دەکرێت، لەچوار ساڵی ڕابردودا ڕادیۆی دەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی ژیان بەھاوبەشی ئه‌وه‌یان ده‌كرد و ئه‌مساڵ رادیۆی ده‌نگ به ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات”.
ئه‌و خه‌ڵاته، مەدالیایەکی ڕەمزییە، ھەرجارەو دەدرێت بەڕۆژنامەنوسێک یان کەسێکی ئازادیخواز کە داکۆكی لەچەسپاندنی یاسا‌و مافەکانی مرۆڤ کردبێت.
دوایین مه‌راسیمی پێنج ساڵه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كاتژمێر 8ی شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت تا كاتژمێر 9:05 خولهك، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله له كاوه كرا.
دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی، له‌لایه‌ن دادگاوه به ده‌ستگیركردن و حوكمدانی تۆمه‌تبارێك به له‌سێداره‌دان داخرا، به‌ڵام كه‌سوكاری ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، به ئه‌نجامی ئه‌و دادگاییه رازی نین و داواده‌كه‌ن به‌رپرسی پشت تیرۆركردنه‌كه ئاشكرابكرێت و سزابدرێت.