به‌وێنه‌: روبەڕوبونەوەى توندوتیژى دژ به‌مێینه‌ له‌ڕێی هونەره‌وه‌

January 7, 2019 at 1:02 pm

دیاله‌/كانونی دووه‌می 2019/ دیانا ماهر، خوێندكاری په‌یمانگه‌ی هونەرەجوانەکانی خانەقین له‌كاتی ره‌نگكردنی دیواره‌كانی قه‌زاكه‌ به‌ ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بۆ رێگریی له‌ توندوتیژی فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

هاوڕێ ئازاد

گروپێکى خۆبەخشی دوو كه‌سی، لە قه‌زای خانەقین ئازارەکانی ژنان لەسەر دیوار نمایشدەکەن، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ مێینه‌ له‌ڕێی هونه‌ره‌وه‌.

دیانا ماهر و کەرار کامەران، خوێندكاری په‌یمانگه‌ی هونەرەجوانەکانی خانەقین له‌ پارێزگای دیاله‌، پێكه‌وه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستاون، به‌ (كه‌ركوك ناو)یان وت كه‌ دەیانەوێت لەڕێی ئەو کارە هونەرییەوه‌ کۆمەڵگە هۆشیاربکەنەوە کە چیتر توندوتیژی به‌رامبه‌ر بە مێینە ئەنجامنەدەن.

“چەند رۆژێکە من و کەرار به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش، هەڵساوین بەم کاره‌ هونەرییه‌ هاوبەشه‌ و ده‌مانه‌وێت په‌یامه‌كه‌مان بگات”، دیانا كه‌ ئەندامی لیژنەی کاری هەروەزییه‌ لە خانەقین وایوت.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن