فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق گه‌یشته‌ كه‌ركوك

January 10, 2019 at 10:39 am

كه‌ركوك/10ی كانونی دووه‌می 2019/ فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق ‌لای چه‌پی وێنه‌كه‌ فۆتۆ: راگه‌یاندنی دژه‌ تیرۆر

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌م گه‌یشته‌ كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش له ‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراودا و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی (كه‌ركوك ناو).

فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حوریه‌ی كه‌ركوك دابه‌زیی و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ ‌و لێپرسراوانی دژه‌ تیرۆری كه‌ركوكه‌وه‌‌ پێشوازی لێكرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكرانه‌كرد، به‌ڵام جه‌خیتكرده‌وه‌ كه‌ رانه‌گه‌یه‌نراو بووه‌.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی ساعدی-یه‌ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی له‌ 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018 وه‌كو فه‌رمانده‌ی دژه‌ تیرۆری عیراق.

بالفيديو.. الفريق الركن عبد الوهاب الساعدي، قائد قوات جهاز مكافحة الارهاب، يصل كركوك

بالفيديو.. الفريق الركن عبد الوهاب الساعدي، قائد قوات جهاز مكافحة الارهاب، يصل كركوك باستقباله، اللواء الركن معن السعدي والعميد الركن حيدر العبيدي..تصوير: إعلام الجهاز #كركوكناو #كركوك

Geplaatst door KirkukNow- Arabic op Woensdag 9 januari 2019

سه‌ردانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ دۆخی سیاسی كه‌ركوك ناجێگیره‌، به‌هۆی ناكۆكی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئیداره‌ی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌و حزبه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك و هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌ردانی ساعدی‌ هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاری دانانی فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ به‌ناوی عه‌مید روكن حه‌یده‌ر عوبه‌یدی، بۆ لێپرسراوی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك له‌ شوێنی لیوا روكن معن سه‌عدی، به‌ڵام هێشتا بڕیاره‌كه‌ نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا روكن معن سه‌عدیی و عه‌مید روكن حه‌یده‌ر عوبه‌یدی له‌ پێشوازی ساعدی-دا بون.

معن سه‌عدی ده‌گۆڕدرێتدۆسییه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك راده‌ستی فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ ده‌كرێت

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن