سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌ كاتییه‌كه‌ی شنگال ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌

January 14, 2019 at 10:34 am

نه‌ینه‌وا/27ی كانونی یه‌كه‌می 2018/ كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی، حزب و هۆزه‌كانی شنگال بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ فۆتۆ: خه‌یری عه‌لی

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا

سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌ كاتییه‌كه‌ی شنگال ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌میر ده‌روێش، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌ كاتییه‌كه‌ی قه‌زای شنگال به‌ (که‌رکوک ناو)ی وت “كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیانله‌کارکێشایه‌وه‌، هادی ئه‌لیاس مامۆستایه‌ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و وتی ناتوانم له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌رده‌وامبم، بۆیه‌ ئێمه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان قبوڵكرد”.

وتیشی “جه‌لال ئه‌حمه‌د ناوی له‌ لیژنه‌ی پێشوی دادوه‌رانی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و ترسی هه‌بوو موچه‌كه‌ی ببڕێت بۆیه‌ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌، ته‌ڵال موحسن-یش له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمانه‌ ئه‌ویش ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و تیایدا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری بكرێت.

27ی كانونی یه‌كه‌می 2018 له‌ شنگال، ئیداره‌یه‌كی نوێی ‌كاتی راگه‌یه‌نرا له‌ قایمقام، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ و جێگره‌كانی پێكهاتووه‌ له‌گه‌ڵ 21 ئه‌ندام، ئه‌وه‌ش به‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ خاوه‌نی زۆرترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاكه‌یه‌.

فه‌هد حامد، قایمقامی قه‌زای شنگال به‌ (که‌رکوک ناو)ی وت “ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ كرابۆوه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڕه‌‌شه‌ی بڕینی موچه‌كه‌ی لێكرابوو ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت له‌و ئه‌نجومه‌نه،‌ بۆیه‌ وازیهێنا، ئێمه‌ هیچ کێشه‌مان نییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك وازبهێنێت”.

ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ كرابۆوه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڕه‌‌شه‌ی بڕینی موچه‌كه‌ی لێكرابوو

بڕیاره‌ ئه‌ندامه‌ یه‌ده‌گه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، بخرێنه‌ شوێنی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی كه‌ ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ئیداره‌ كاتییه‌ی شنگال، له‌لایه‌ن به‌ره‌یه‌كه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك عه‌شیره‌ت و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان و به‌شێك حزبه‌ سیاسیه‌كان پێكهاتبووه‌.

پێشتر و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیداره‌ كاتییه‌كه‌ی شنگالی به‌ نایاسایی وه‌سفكرد و ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ مامه‌ڵه‌كیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

ئیداره‌یه‌كی نوێی كاتی له‌ شنگال راگه‌یه‌نراقایمقام، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و 23ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردران

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن