- Kirkuknow - http://kirkuknow.com/kurdish -

ته‌رمی میری ئێزیدییان له‌ عیراق و جیهان
له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێخان به‌خاكسپێردرا

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا

ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزیدییان له‌ عیراق و جیهان له‌ نێو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ قه‌زای شێخان له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌خاكسپێردرا، ئه‌وه‌ش له‌ رێوڕه‌سمێكی فراواندا، كه‌ تێیدا كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌كانی عیراق، لێپرسراوانی حكومیی و حزبی به‌شداربون.

مراسيم تشييع ودفن جثمان امير الايزيديين في العراق والعالم، تحسين علي بك، في منزله بقضاء شيخان رێوڕه‌سمی به‌ خاكسپاردنی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان له‌ عیراق و جیهانرێورەسمێن ڤەشارتنا تەرمێ میر تەحسین بەگ،میری ئێزدییان ل عیراق و جیهانێ

Geplaatst door KirkukNow- Arabic op Dinsdag 5 februari 2019

مه‌راسیمه‌كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی نێردراوی (كه‌ركوك ناو) بۆ شێخان، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌خاكسپێردرا.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دووشەممە 4ی شوبات، تەرمی میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری ئێزدییان له‌ عیراق و جیهان گه‌یشته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و مه‌راسیمێكی فراوانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ بۆ رێكخرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ 28ی كانونی دووه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا و له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا به‌ نه‌خۆشی دڵ كۆچی دواییكرد.

 ته‌‌حسین سه‌عید عه‌لی حسێن به‌گ، له‌ 15-8-1933 له‌ گوندی باعه‌درێی قه‌زای شێخان له‌ دایكبووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا و له‌ هاوینی 1944دا وه‌كو میری ئێزیدییان له‌ جیهان دانراوه‌، ئه‌وه‌ش دوای 15 رۆژ له‌ كۆچی دوایی باوكی ئه‌میر سه‌عید به‌گ.

پڕۆفایل: ته‌حسین به‌گ؛ میری سه‌رده‌می شۆڕش و كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییان