باسی كه‌ركوكیشی تێدایه‌
ده‌سته‌ی گومرك به‌یاننامه‌یه‌كی شه‌ش خاڵی بڵاوكرده‌وه‌

February 8, 2019 at 12:29 pm

كه‌ركوك، 22ی ئه‌یلولی 2018، كردنه‌وه‌ی بازگه‌یه‌كی گومرگی له‌ نێوان كه‌ركوك - سلێمانی فۆتۆ. كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك ناو

ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان له‌ عیراق ئاشكرایده‌كات، له‌ 17ی شوباتی ئه‌مساڵدا بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ رێكار و یه‌كخستنی گومركی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌نێویاندا لابردنی خاڵه‌ گومركییه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی شه‌ش خاڵیدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی شوبات ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌وان و ده‌سته‌ی گومركی له‌ هه‌رێم له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستپێبكه‌ن، تایبه‌ت به‌ رێكخستن و یه‌كخستنی باج و رێكاره‌ گومركییه‌كان.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا و وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، خاڵه‌ گومركییه‌كانی فایده‌ له‌ نه‌ینه‌وا، شێراوه‌ له‌ باكوری كه‌ركوك و له‌یلان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك لاده‌برێن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، به‌ بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ گومركه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه‌، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومركییانه‌ كه‌ له‌ ئه‌یلولی 2018‌ كرانه‌وه‌ و بوه‌ جێی ناڕه‌زایی.

ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان له‌ عیراق باسی له‌وه‌شكردوه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌ باج و رێكاره‌ گومركییه‌كان سنوری هه‌مویان یه‌كده‌خرێن له‌ نێویاندا په‌روێزخان له‌ گه‌رمیان، باشماخ له‌ پێنجوێن، ئیبراهیم خه‌لیل له‌ دهۆك، حاجی هۆمه‌ران له‌ هه‌ولێر و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.

ئه‌و بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقی، دوای رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌ولێر هات له‌سه‌ر گومركه‌كان، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ناكۆكی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هه‌یه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی گومركه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ له‌مه‌ودوا رێپێدانی گومركی یه‌كده‌خرێن و به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌روازه‌ گومركییه‌كان ناچارده‌كرێن بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێبكه‌ن بۆ پارێزگاری له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی، جگه‌ له‌ پێویستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌ تایبه‌تانه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق و وڵاتانی تردا هاتوه‌ بۆ به‌خشینی گومركی.

ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ گومركه‌كانی كه‌ركوك كشانه‌وه‌

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن