له‌ كاردانه‌وه‌ی نوسراوه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی-دا
پارێزگاری كه‌ركوك: ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیی و ئیداریی لای جه‌مال مه‌ولوده‌

February 12, 2019 at 4:06 pm

كه‌ركوك، ته‌موزی 2017، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ ئاماده‌بونی راكان سه‌عید فۆتۆ: راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ن

كه‌ركوك ناو

راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جه‌مال مه‌ولود، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی-دایه‌.

له‌ نوسراوێكیدا، كه‌ نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه‌ 12ی شوبات بڵاویكردۆته‌وه‌ و ئاراسته‌ی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی كردووه‌، راكان سه‌عید، له‌وه‌ڵامی رێبوار تاڵه‌بانیدا ده‌ڵێت “پاڵپشت به‌ نوسراوی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه‌ له‌ 10ی ته‌مووزی 2018 ده‌رچووه‌، له‌گه‌ڵ نوسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی گشتی و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان له‌ 30ی كانونی دووه‌می 2019، هه‌روه‌ها نوسراوی سه‌رۆكی كوتله‌ سیاسییه‌كانی لیستی برایه‌تی، عه‌ره‌ب و توركمان، له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ده‌مانه‌وێت ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ راسپێردراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له‌ڕوی كارگێڕیی و ئیدارییه‌وه‌ جه‌مال مه‌ولو‌د باپیره”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ “ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجو‌مه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت، ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ببات به‌هۆی حوكمدانی له‌لایه‌ن دادگاوه‌”، هه‌روه‌ها راكان سه‌عید داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجو‌مه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت، ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ببات به‌هۆی حوكمدانی له‌لایه‌ن دادگاوه‌

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێبوار تاڵه‌بانی له‌ نوسراوێكیدا داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كرد كه‌ ئاماده‌بن بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ رۆژی 18ی شوبات له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و ئیداری ئێستای كه‌ركوك.

به‌ڵام راكان سه‌عید جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی “پێویسته‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمانگه‌ ئیدارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ته‌نیا له‌ڕێی نوسینگه‌ی پارێزگاره‌وه‌ بێت”.

له‌ 30ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵای نێوان پارێزگاكان سه‌ر به‌ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا جه‌مال مه‌ولود، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی سه‌ر به‌ (یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان)، وه‌كو سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌ن به‌وه‌كاله‌ت به‌شێوه‌ی كاتی بۆ كاروباره‌ داراییه‌كان دیاریبكات له‌ شوێنی رێبوار ناڵه‌بانی.

جه‌مال مه‌ولود ئه‌وكات له ‌لێدوانێكی تایبه‌تدا‌ به‌ (كه‌ركوك ناو‌)ی وت “به‌نده‌ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی به‌شێوه‌ی كاتی دانراوم”، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌توانێك كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ببات.

ئه‌و بڕیاره‌‌ دوای هه‌وڵی چڕی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دێت له‌ ساڵی رابردودا، بۆ دروخستنه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كه‌ له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركوكی جێهێشتووه‌ و له‌ هه‌ولێر ده‌ژیت، هاوشانی نزیكه‌ی 14 ئه‌ندامی تری ئه‌نجومه‌ن سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان.

رێبوار تاڵه‌بانیئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كۆبونه‌وه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن