ئه‌و 96 خانووه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ته‌قێنرانه‌وه چاكنه‌كراونه‌ته‌وه
February 25, 2019 at 10:57 am

دوزخورماتوو/ 16ی تشرینی یه‌كه‌م/ دوكه‌ڵی شه‌ڕ له ناوه‌ندی قه‌زای دوزخورماتوو فۆتۆ: دڵشاد ئه‌نوه‌ر
ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین
هیچ یه‌كێك له‌و 96 خانووه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له قه‌زای دوزخورماتوو ته‌قێنرانه‌وه چاكنه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خانووه سوتێنراوه‌كانی نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناویان.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق، هێزه عیراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی یاسادا گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی جێناكۆك، له قه‌زای دوزخورماتوو پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی قورس‌دا روبه‌ڕویان بۆوه و دواتر به هه‌زاران خێزانی كورد ئاواره‌بون.
سەردار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی قه‌زای دوزخورماتوو له پشكی كورد، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “له‌سه‌دا 85ی خێزانه كورده‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دوزخورماتوو، ئەو لەسەدا 15یه‌ی نەگەڕاونەتەوه یان كه‌سانی سیاسیی و لێپرسراوی حزبین، یان ئیشوكاریان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه”.
وتیشى “96 خانوو كه له‌كاتی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ته‌قێنرانه‌وه هێشتا چاكنه‌كراونه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام 315 خانوو كه سوتێنرابون نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه”.
96 خانوو كه له‌كاتی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ته‌قێنرانه‌وه هێشتا چاكنه‌كراونه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌دوریزانی، حكومه‌تی عیراق قه‌ره‌بوی ئه‌و خێزانه زهرهرمهندبووانه بكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی “ئه‌م روداوانه به‌هۆی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كانه‌وه بووه نه‌ك كاری تیرۆریستی”.
عه‌لى حوسه‌ینی، ئەندامی ئەنجومەنی قه‌زای دوزخورماتوو له پێكهاته‌ی توركمان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “هۆکارى نەگەڕانەوەى به‌شێكی ئاوارەکان بابەتى ئەمنى نییە، چونکە بارودۆخى شارەکە زۆر ئارامە، بەشێکیان دۆسییه‌یان لەسەرەو نایانەوێت خۆیان رادەستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بکەن، چونكه دەستیان هەبوە لە تێکدانى ئەمنییەتى شارەکە و دژایه‌تى حکومه‌تیان كردووه، به‌شێكی تریشیان مامۆستا و فه‌رمانبه‌رن له سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه”.
ئیداره‌ی قه‌زای دوزخورماتوو، داوای له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) كردووه، هاوكارییان بكات له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان، ئه‌وانیش به‌ڵێنی دروستكردنی فشاریان داوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، حەسەن زەینلعابدین، قایمقامی قه‌زای دوزخورماتوو وای به (كه‌ركوك ناو) وت.
شاندێكی باڵای یونامی، 5ی شوبات به سه‌ردانێك گه‌یشتنه دوزخورماتوو، به ئامانجی تاوتوێی دۆخی قه‌زاكه له روی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان.
حەسەن زەینلعابدین، قایمقامی قه‌زای دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئه‌و شانده هاتبون تا ببینن خه‌ڵكی دوزخورماتوو به‌هۆی روداوهكانهوه چ زیانێكیان به‌ركه‌وتووه و چۆن ماڵ و دوكانه‌كان سوتاون”.
ئه‌و شانده هاتبون تا ببینن خه‌ڵكی دوزخورماتوو به‌هۆی روداوهكانهوه چ زیانێكیان به‌ركه‌وتووه و چۆن ماڵ و دوكانه‌كان سوتاون
سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌ردار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو، له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه سوتێنراوه‌كان، شەیما عه‌دنان (35ساڵ)، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كرێكاری ده‌كات و خاوه‌نی شه‌ش منداڵه، وتی “خانووه‌كه‌م به ته‌واوی سوتا، كاتێك رامانكرد حه‌وت ملیۆن دیناری عیراقیمان له‌گه‌ڵ خۆمان جێهێشت، تائێستاش خانووه‌كه چاكنه‌كراوه‌ته‌وه”.
قەزای دوزخورماتوو، تاكە ناوچەی جێناكۆكی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد‌و عەرەب پێكهاتون.
قایمقامی دوزخورماتوو: یونامی فشار ده‌كه‌ن تا قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوان بكرێته‌وه