حكومه‌ت بڕیاریدا: نابینایان داده‌مه‌زرێنرێن

March 1, 2019 at 3:42 pm

به‌غدا/2018/ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی فۆتۆ: راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

سۆران محەمەد – کەرکوك

حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه‌ ته‌واوی ئه‌و نابینایانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیان ته‌واوكردووه،‌ له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان دابمه‌زرێنرێن، ئه‌وه‌ش به‌پێی پسپۆڕییان.

بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، پێنجشه‌ممه‌ 28ی شوبات بۆ جێبه‌جێكردنی ئاراسته‌ی ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق كراوه‌.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ پشكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كه‌ركوك ناو)، جه‌ختیكرده‌وه‌ “ئاگاداری بڕیاره‌كه‌‌ین و گشتێنراوه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی عیراقدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ خوێندکارێکی نابینای زانكۆی موسڵ پلەی یەکەمی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكه‌ی به‌ده‌ستهێنا و داوای لە سەرۆکایه‌تی وەزیرانی عیراق کرد دایبمەزرێنن”.

وتیشی “دوای ئەو داواکارییە سەرۆکایەتی وەزیرانی عیراق 28ی شوبات بڕیاریدا ته‌واوی ئەو کەسانەی کە له‌ عیراقدا نابینان دابمەزرێنرێن، ئه‌وه‌ش به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان”.

“نوسراوەکە ته‌واوی پارێزگاکانی عیراق دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی، نابیناكانیش ده‌بێت  راپۆرتی پزیشکیان هه‌بێت… هه‌روه‌ها بڕیارەکە لە رۆژی ده‌رچونییه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت”.

له‌ ‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، ئه‌ڵماس فازڵ وتی “ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیان ته‌واوكردووه‌”.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن