ئیتیك

ئێتیکى مێدیایى ماڵپەڕى” KirkukNow”

-1 رەچاوکردنى دادوەریى، وردبینیى، بابەتیبون، ڕاستگۆیى، بێلایەنیى و سەربەخۆیى، پێشمەرجن بۆ بڵاوکردنەوەى هەر بابەتێکى مێدیایى.
2- ئازادیى مێدیا و نەشاردنەوەى ڕاستییەکان، وەکو پرەنسیپى بنەڕەتیى “KirkukNow” هەژماردەکرێن.
3- مێدیاکارانى “KirkukNow” دەبێت پابەندى دەقە یاساییە کارپێکراوەکان بن و نهێنیى پیشەکەیشیان بپارێزن. سەرەڕاى ریَِزگرتن لە ژیانى تایبەتیى و ئابڕووى کەسەکان.
4- دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەى بابەتى هەڵبەستراو و درووستکراو و زانیاریی بێ بنەما.
5- بڵاوکردنەوەى ڕاستکردنەوە و پۆزشهێنانەوە لە هەر زانیارییەکى هەڵەى بڵاوکراوە، بەرپرسیارێتیى “KirkukNow” و مێدیاکارەکانیەتى.
6- دورکەوتنەوە لە هاندان بۆ دروستکردنى ناکۆکیى تائیفیى و نەژادیى و رەگەزپەرستى.
7- ڕێزگرتن لە فرەیی ئەتنی و ئایینی و کەلتوریی و سیمبولی پێکهاتەکانی “ناوچەى جێناکۆک”.
8- پابەندبون بە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەبنە ئامرازێک بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی “ناوچەى جێناکۆک”.
9- نابێت نیازباشیى هیچ کەس و لایەن و دامەزراوەیەک خراپ بەکاربهێنرێت و بڵاو بکرێتەوە. سەرەڕاى پاراستنى ناوى ئەو سەرچاوە تایبەتییانەى زانیاریى دەدەنە “KirkukNow” و پەیامنێرەکانى.
10- خۆبەدورگرتن لە بڵاوکردنەوەى ناو و وێنەى تۆمەتباران، یان قوربانییەکان وەکو “تاوانبار”، تا ئەوکاتەى لە دادگاییکردنێکى سەربەخۆدا تاوانەکەیان دەسەلمێنرێت.
11- دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەى وێنە و تۆمارى دەنگیى تایبەتیى کەسەکان، دەبێت دواى گەڕانەوە بۆ کەسەکان خۆیان و دواى وەرگرتنى ڕەزامەندیى نووسراو، ئینجا بڵاوبکرێنەوە، بە مەرجێک بڵاوکردنەوەکە ناکۆک نەبێت لەگەڵ چوارچێوەى پرەنسیپە ئێتکییەکانى ئەم پەیماننامە ئاکارییەى مێدیاى “KirkukNow”دا.

12- پێویستە لەسەر مێدیاکارانى “KirkukNow”، لە کاتى ڕاپەڕاندنى ئەرکە پیشەییەکانیاندا، ناسنامەى ڕاستەقینەى خۆیان وەکو مێدیاکار ئاشکرا بکەن و ئەو بابەتانەیشى کە بە هۆى پیشەکەیانەوە دەستیان دەخەن، موڵکى “KirkukNow”ن و بۆیان نییە بیدەنە کەناڵێکى دیکەى مێدیایى.

فۆتۆ گه‌له‌ری