لەخه‌ڵكه‌وه

له‌ ئه‌شكه‌وتدا قارچك به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • 2020-11-01
له‌ ئه‌شكه‌وتدا قارچك به‌رهه‌مده‌هێنێت
دهۆك، 2020، هۆشیار میرزا (44 ساڵ) له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا قارچك به‌رهه‌مده‌هێنێت فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
عه‌مار عه‌زیز

ناوم هۆشیار میرزا؛ ته‌مه‌نم 44 ساڵه، بۆ یه‌كه‌مجار له پارێزگای دهۆك، من توانیم له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا قارچك به‌رهه‌مبهێنم.

خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی شاریام؛ خێزاندارم و باوكی حه‌وت منداڵم، له شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستم به‌ به‌رهه‌مهێنانی قارچك كرد له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا و تائێستا زیاتر له‌ 120 كێلۆم فرۆشتووه‌.

هه‌ر كێلویه‌ك قارچكم به‌ دوو تا چوار هه‌زار دینار فرۆشتووه‌.

ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی قارچی تێدا به‌رهه‌مده‌هێنم؛ دوو كیلۆمه‌تر به‌ له‌ كۆمه‌ڵگای شاریاوه‌ دووره‌، درێژییه‌كه‌ی 10 مه‌تره‌ و پانییه‌كه‌ی هه‌شت مه‌تره.

له‌ خولێكی تایبه‌تی 10 رۆژیدا به‌شداربوم تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بچوك، كه ‌رێكخراوێكی ئیتاڵی رێكیخست و هه‌ر ئه‌وانیش پێداویستییه‌كانی پرۆژه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌كردم.

ئه‌شكه‌وت زۆر گونجاوه‌ بۆ قارچك، چونكه‌ پله‌ی گه‌رما له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا له‌خوار 30 پله‌ی سیلیزییه‌وه‌یه‌، به‌رهه‌مه‌كه‌ زوو گه‌شه‌ ده‌كات.

ئێستا له‌ زۆر شوێنه‌وه‌ داوای به‌رهه‌می قارچكی پرۆژه‌كه‌ی من ده‌كرێت؛ خه‌ڵك لێی رازییه‌، بۆیه‌ له‌به‌رنامه‌مدایه‌ پرۆژه‌كه‌ گه‌وره‌تر بكه‌م.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT