لەخه‌ڵكه‌وه

پاقله‌فرۆشی؛ خدر له‌ نێو ئاواره‌كاندا به‌ناوبانگ ده‌كات

  • 2021-02-18
پاقله‌فرۆشی؛ خدر له‌ نێو ئاواره‌كاندا به‌ناوبانگ ده‌كات
دهۆك، شوباتی 2021، خدر ئیلیاس (44 ساڵ) زیاتر له‌ شه‌ش ساڵه‌ له‌ كه‌مپی كه‌به‌رتوو به‌ فرۆشتنی پاقله‌ بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابینده‌كات فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك

له‌ كه‌مپی كه‌به‌رتوو هه‌ر به‌ خدری پاقله‌فرۆش بانگم ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ناسناوی كڕیاره‌كانمه‌، به‌هۆی تام و له‌زه‌تی ئه‌و پاقله‌یه‌ی ده‌یفرۆشم ناوبانگێكی باشم هه‌یه‌.

ناوم خدر ئیلیاس هه‌بو، ته‌مه‌نم 44 ساڵه‌، خه‌ڵكی گوندی تل قه‌سه‌بی قه‌زای شنگالم و زیاتر له‌ شه‌ش ساڵه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ی دهۆك بوم.

چوار وه‌رزه‌ی ساڵ پاقله‌ ده‌فرۆشم، له‌ كه‌مپه‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ كڕیارم هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رگیز پاقله‌ی خراپ ناكڕم، پاره‌ی زیاتری پێده‌ده‌م ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پله‌یه‌ك بێت.

شه‌وانه‌ پێنج تا 10 كیلۆ پاقله‌ ده‌خه‌مه‌ ئاو، كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌یكوڵێنم و له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانییه‌وه‌ تا 8ی شه‌و ده‌چمه‌ بازاڕی ناو كه‌مپ.

هیچ كاتێك پاقله‌م نامێنێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌موی كه‌س لێی رازییه‌، ئه‌وه‌ش شاره‌زایی باشی ده‌وێت.

قاپێك پاقله‌ به‌ 250 دیناره‌، رۆژانه‌ 15 تا 20 هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وت و بژێوی خێزانێكی هه‌شت كه‌سی دابینده‌كه‌م.

شه‌ش منداڵم هه‌یه‌، گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌، ته‌نیا كاتی ژه‌مه‌كان هاوكاریم ده‌كه‌ن، خێزانم نه‌خۆشه‌ و كاره‌كانی تر هه‌ر خۆم ده‌یكه‌م.

رازیكردنی خه‌ڵك له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌، راسته‌ كارێكی زۆر و قازانجێكی كه‌مم هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌ستخۆشی كڕیاره‌كانم له‌و ماندوبونم كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT