لەخه‌ڵكه‌وه

نه‌سیم پاسێكی كۆن ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌خانه‌ی خێزانی

  • 2021-02-22
نه‌سیم پاسێكی كۆن ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌خانه‌ی خێزانی
نه‌ینه‌وا، شوباتی 2021، نه‌سیم سه‌باح له‌ كاتی كاركردن له‌ قاوه‌خانه‌كه‌یدا له‌ ناحیه‌ی به‌رتڵه‌ فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
عه‌مار عه‌زیز - نه‌ینه‌وا

ناوم نه‌سیم سه‌باح بترس، له‌ دایكبونی ساڵی 1999ی ناحیه‌ی به‌رتڵه‌م و له‌ ساڵی 2018دا كۆلێژی كارگێڕی و ئابوریم ته‌واو كردووه‌.

به‌رده‌وام بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆم و جیاوازم هه‌بێت، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م بۆ هات كه‌ به‌رتڵه‌ پێویستی به‌ شوێنێك هه‌یه‌ بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و كۆبونه‌وه‌ی خێزانی.

له‌ شاری موسڵ به‌ دوای پاسێكی كۆندا گه‌ڕام، دوای كڕینی، ده‌ستمانكرد به‌ كاركردنی تیایدا تا بیگۆڕین و بیكه‌ین به‌ قاوه‌خانه‌.

له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2019 كاره‌كانمان ده‌ستپێكرد و له‌ كانونی دوه‌می 2020دا پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بوو.

كارێكی زۆر باش ده‌رچوو، خه‌ڵك به‌ دڵیان بوو و زۆر هانیانداین.

ئێمه‌ هه‌موو جۆره‌ قاوه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی سروشتی و جۆره‌كانی دیكه‌ و شیرینی.

به‌ڵام قه‌یرانی كۆرۆنا ناچاری كردین هه‌رزوو قاوه‌خانه‌كه‌ دابخه‌ین، له‌ مانگی نیسانی 2020دا جارێكیتر كردمانه‌وه‌، تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌ك پابه‌ندبون به‌ رێكاره‌كانی شانه‌ی قه‌یران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا دیسانه‌وه‌ قاوه‌خانه‌كه‌مان داخست.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT