لەخه‌ڵكه‌وه

ناڤین خه‌ونی هه‌یه‌ بگات به‌ ریال مه‌درید

  • 2021-02-24
ناڤین خه‌ونی هه‌یه‌ بگات به‌ ریال مه‌درید
دهۆك، 2019، ناڤین سه‌عید (19 ساڵ) له‌كاتی یاریكردندا له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك فۆتۆ: تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك ناو
كاروان باعه‌دری – دهۆك

سه‌ره‌تای ئاواره‌یی، ده‌ستپێكی گه‌یشتن به‌ خولیاكه‌م بوو، له‌و رۆژه‌وه‌ی زێدی خۆمان به‌جێهێشتووه‌ من سه‌رقاڵی یاری تۆپی پێم و به‌ خه‌ونی گه‌وره‌وه‌ به‌رده‌وامم.

ناوم ناڤین سه‌عید قاسم حه‌سون، له‌ دایكبوی ساڵی 2002ـم و خه‌ڵكی گوندی ته‌ل قه‌سه‌بی قه‌زای شنگالم و له‌ 2014ـه‌وه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ی دهۆك بوم.

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی تۆپی پێی ئافره‌تانی دهۆكه‌وه‌ بكه‌م و ئێستا بۆ ئه‌وان یاری ده‌كه‌م.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ پۆلی 12ی ئاماده‌ییم، به‌ڵام هه‌ر واز له‌ وه‌رزشه‌كه‌م ناهێنم، هه‌وڵده‌ده‌م ببمه‌ نمونه‌یه‌كی دیاری یاریكردن تا ناوی ئێزیدی و ئێزیدییان به‌ دنیا بگه‌یه‌نم كه‌ چۆن كچه‌كانیان له‌ توانایاندایه‌ هه‌موو شتێك بكه‌ن.

له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا نازناوی پاڵه‌وانێتی كوردستانمان به‌ده‌ستهێناوه‌ و خه‌ونه‌ گه‌وره‌كه‌ی منیش ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك یاریزانێكی هێرشبه‌ر له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی یاری بكه‌م.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT