لەخه‌ڵكه‌وه

په‌یكه‌رتاش ته‌ڵاڵ سه‌فاوی: هونه‌ر له‌ موسڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت به‌ڵام نامرێت

  • 2021-05-26
په‌یكه‌رتاش ته‌ڵاڵ سه‌فاوی: هونه‌ر له‌ موسڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت به‌ڵام نامرێت
نه‌ینه‌وا/ په‌یكه‌رتاش ته‌ڵاڵ سه‌فاوی له‌ نزیك په‌یكه‌ری گۆزه‌ی موسڵ فۆتۆ: فه‌یسبوك
یوسرا عه‌لی – نه‌ینه‌وا

من ته‌ڵاڵ سه‌فاوی، په‌یكه‌رتاشی دێرینم و كاری هونه‌ری زۆرم له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عیراق هه‌یه‌، ساڵی 1941 له‌ شاری موسڵ له‌دایكبوم و خوێندومه‌، له‌ ساڵی 1963دا په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدادم به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واو كردووه‌.

له‌ شاری موسڵ، گه‌نجینه‌ی زۆرمان له‌ باوباپیرانمانه‌وه‌ بۆ به‌جێماوه‌، له‌ نێویاندا په‌یكه‌ری گۆزه‌ی موسڵ كه‌ مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 850 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و شوجاع كوڕی مه‌نعه‌ موسڵاوی له‌ به‌ردی گه‌وهه‌ر و زیو دروستیكردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هێشتا ئه‌و شوێنه‌واره‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانی له‌ له‌نده‌نه‌.

له‌ ساڵی 1973دا ئه‌و شوێنه‌واره‌م به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر دروستكرده‌وه‌، له‌ 60 سانتیمه‌تره‌وه‌ كردم به‌ پێنج مه‌تر، به‌ هه‌موو نه‌خش و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه‌ له‌ نزیك پردی كۆنی موسڵ دامنا.

هه‌روه‌ها چه‌ندین په‌یكه‌ری دیكه‌م دروستكردووه‌و له‌ شوێنه‌كانی موسڵ دامناوم له‌وانه‌ په‌یگه‌ری زه‌هراوی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری.

موسڵ شاری له‌ دایكبونی هونه‌رمه‌ندانه‌، ئه‌و شاره‌ له‌رێی په‌یمانگه‌ و كۆلێژه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌هونه‌ر نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند دروستده‌كات، له‌و په‌یمانگه‌ و كۆلێژانه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ له‌په‌یكه‌رتاش و به‌هره‌ی تر ده‌رده‌چن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT