لەخه‌ڵكه‌وه

باسم حه‌نا؛ نایه‌ڵێت كات بوه‌ستێت

  • 2021-06-11
باسم حه‌نا؛ نایه‌ڵێت كات بوه‌ستێت
نه‌ینه‌وا/ 2021/ باسم ئه‌لیاس حه‌نا 27 ساڵه‌ سه‌رقاڵی پیشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێری ده‌ستییه‌ فۆتۆ: تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك ناو
عه‌مار عه‌زیز

27 ساڵه‌ سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێری ده‌ستی هاوڵاتیانم و نه‌مهێشتووه‌ لای كه‌سیان كات بوه‌ستێت.

ناوم باسم ئه‌لیاس حه‌نا، ته‌مه‌نم 55 ساڵه‌ و خه‌ڵكی قه‌ره‌قوشی نه‌ینه‌وام، له‌ شه‌ڕی ئێران – عیراقدا برینداربوم و له‌ڕۆیشتن كه‌وتم.

له‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵییه‌وه‌ پیشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێرم هه‌ڵبژاردووه‌، بژێویم له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه‌، نه‌ك هه‌ر سه‌رچاوه‌ی ژیانمه‌ به‌ڵكو خولیایه‌كیشه‌ بۆ من.

رۆژانه‌ پێنج تا 10 كاتژمێر كار ده‌كه‌م، هه‌موو جۆره‌ كاتژمێرێكی ده‌ستی چاكده‌كه‌مه‌وه‌، راسته‌ ئیشێكی زۆر قورس نییه‌، به‌ڵام ئارامگرتن و شاره‌زاییه‌كی باشیشی ده‌وێت.

نرخی چاككردنه‌وه‌ به‌پێی جۆری كاتژمێره‌كه‌ ده‌گۆڕێت؛ له‌ دوو هه‌زار دینار تا پێنج هه‌زار دینار و زیاتر ده‌كه‌وێت.

دره‌نگ هاوسه‌رگیریم كردووه‌، ئێستا باوكی چوار منداڵم و منداڵه‌كانم ته‌مه‌نی كاركردنیان نییه‌، بۆیه‌ جگه‌ له‌م پیشه‌یه‌، پشت به‌ موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ستم.

له‌ قه‌ره‌قوشه‌وه‌ ئاواره‌ی ناحیه‌ی عه‌ینكاوه‌ی شاری هه‌ولێر بوین، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌، له‌ 2017ـه‌وه‌ گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ بۆ زێدی خۆمان، له‌وێش هه‌ر كاتژمێر چاكده‌كه‌مه‌وه‌.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT