لەخه‌ڵكه‌وه

لێزان كاكەیی: بەخێوكردنی هەنگ پرۆسەیەكی وردە

  • 2021-09-15
لێزان كاكەیی: بەخێوكردنی هەنگ پرۆسەیەكی وردە
كەركوك/ لێزان عاسی كاكەیی لەنێو كێڵگەی بەخێوكردنی هەنگ لە كۆمەڵگەی رزگاری قەزای داقوق فۆتۆ: محەمەد ئەڵماس
محەمەد ئەڵماس - كەركوك

ناوم لێزان عاسی كاكەییە، زیاتر لە هەشت ساڵە هەنگ بەخێودەكەم ولە كۆمەڵگەی رزگاری قەزای داقوق (باشوری پارێزگای كەركوك) كورەی هەنگم هەیە.

بەخێوكردنی هەنگ پرۆسەیەكی وردە، بەخێوكار دەبێت پێداویستی تەواوی هەبێت بۆ مامەڵەكانیان لەگەڵ هەنگ و شانەكاندا، لەوانە جلوبەرگی خۆپارێزی، كڵاوی سەر و دەستكێش، پەمپی دوكەڵ كە بۆ هێوركردنەوە و دورخستنەوەی هەنگەكان بەكاردەهێنرێت.

كورە و شوێنی بەخێوكردنی هەنگ پێویستە لە ماڵ و منداڵ و روناكی شەوان دوربن، بە تایبەت لە ئاژەڵ دوردەخرێنەوە، چونكە بۆنی ناخۆش زیان بە هەنگەكان دەگەیەنن.

بەرهەمهێنانی هەنگوین بە چوار قۆناغدا تێدەپەڕێت؛ یەكەمجار كورەكان پڕدەكەین لە دوكەڵ تا هەنگەكان سڕبن و بتوانین شانەكانیان دەربهێنین، دواتر دەیبەین بۆ ئامێری تایبەت بە دەرهێنانی هەنگوینی پاك و پاشان دەخرێنە دەبە و دەفری تایبەتەوە بۆ فرۆشتن.

رێژەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی هەنگوینی ئێمە زیاتر لە 100 كیلۆیە، داواكاری زۆریشی لەسەرە بەهۆی ناوبانگی هەنگوینی گوندەكەمان، چونكە ناوچەیەكی كشتوكاڵییە و سەرچاوی ئاوی هەیە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT