لەخه‌ڵكه‌وه

فاتمە خەونێكی جیاوازی هەبوو

  • 2021-12-10
فاتمە خەونێكی جیاوازی هەبوو
فاتمە وەحید (لە دەستە چەپەوە) ئەفسەرە لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك فۆتۆ: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەرگیراوە
كەركوك ناو - كەركوك

هەر لە منداڵییمەوە بەدوای خولیا و خەونێكی جیاوازدا دەگەڕام، پیشە و كارێك لەناو خەڵكدا دیاربێت، بۆیە لە كۆتاییدا بەو ئاواتەم گەیشتم و بووم بە پۆلیس.

من ناوم فاتمە وەحید، (27 ساڵ)ـم، دەرچوی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی كەركوكم و ئێستاش ئەفسەرم لە فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك.

دەمێكەیە حەزم بە كارێكی جیاوازە، دەمویست كارێك بێت لەناو خەڵكدا و بە تایبەت لەناو خانمانی شاری كەركوك جێی بایەخ بێت، چونكە خانمانی ئێمە ناتوانن وەك پێویست دەنگی خۆیان لەكاتی گیروگرفتەكاندا بگەیەنن.

پێمباش بوو ببمە پۆلیس، تا بتوانم خزمەت بە خانمانی شارەكەم بكەم.

حكومەتی عیراقی خولی بەردەوامی هەیە لە پەیمانگەی پێگەیاندنی باڵای پەرەپێدان و ئاسایش، منیش هەر لەوێیوە دەستمپێكرد و دەمەوێت هانی كچانی دیكەش بدەم ئەو خولە ببینن، دایكان و باوكان هاوكارییان بكەن، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا كچان پرسیار دەكەن و بۆ بون بە پۆلیس رێنماییان دەكەم.

هەركەسێك لەم خولەدا دەربچێت دەبێتە فەرمانبەر، وەك هەر فەرمانبەرێكی دیكە، لە كاتژمێر 8ـی بەیانی تا كاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆ دەوامدەكات.

من تائێستا هیچ ئاستەنگێك نەهاتۆتە پێشم، بەڵكو بە پێچەوانەوە لە هەندێك شوێن، كاتێك هاوڵاتیان بە جلوبەرگی پۆلیسەوە دەمبینن داوادەكەن وێنەیان لەگەڵ بگرم.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT