لەخه‌ڵكه‌وه

وەلید چاوەڕێی سەرمای زیاترە

  • 2021-12-24
وەلید چاوەڕێی سەرمای زیاترە
نەینەوا/ كانونی یەكەمی 2021/ وەستا وەلید شەمعون 20 ساڵە سەرقاڵی چاككردنەوەی سۆپایە فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز - نەینەوا

پیشەكەی من لەسەر وەرزی سەرما و زستانە، تا كەشوهەوا سارد بكات، كارو كاسبی منیش زیاتر دەبێت.

ناوم وەلید شەمعون (55 ساڵ)ـم، ماڵم لە تلسقۆف و دوكانەكەم لە ناوەندی ناحیەی ئەلقوش-ـی دەشتی نەینەوایە، وا بۆ 20 ساڵ دەچێت من سەرقاڵی چاككردنەوەی سۆپای نەوتم.

خەڵك لە سەرمادا پیشەكەی منیان بیردەكەوێتەوە؛ سۆپا چاكدەكەنەوە و پڵیتەی دەگۆڕن، لەم سەرمایەی ئێستادا رۆژانە 15 تا 20 سۆپا چاكدەكەم، هەندێكیان بە 10 خولەك و هەندێكیی دیكەیان نیو كاتژمێر زیاتر پێوەی سەرقاڵ دەبم.

دوو كەسی تر هەمان پیشەی منیان هەیە لە ئەلقوش، بەڵام من كۆنترینیانم.

من باوكی شەش منداڵم، بژێوی سەرەكیم ئەم دوكانەیە، رۆژانە 20 تا 25 هەزار دینارم دەستدەكەوێت؛ لە هاوین و وەرزی گەرماشدا دانانیشم، لە بری سۆپا خەریكی چاككردنەوەی تەباخ و پانكە و ماتۆڕی ئاوم.

ئەم پیشەیەم لە كەسەوە بۆ نەماوەتەوە، تەنیا حەزی خۆمە و پاكی كارەكەم وایكردووە، بێ جیاوازی ئایینی، لە كریستیان، موسڵمان و ئێزیدی بێنە دوكانەكەم.

 

 

 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT