
هه‌ردی عه‌بدوڵا مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر سیڤی هیچ كه‌سێك كرابێت كه داوای خۆپاڵاوتنی كردبێت بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، جگه له رزگار عه‌لی، كه كۆده‌نگی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ره. ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی، له‌ڕێی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه دوای ئه‌وه هات كه دوو لێپرسراوی ئه‌و حزبه داوای خۆپاڵاوتنیان كرد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، […]
1 March 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا سوپای عیراق هه‌وڵیدا رێگریی بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ی 21 رزگاربوی ده‌ستی داعش له سوریاوه به‌ره‌و عیراق، به‌ڵام خۆپیشاندانی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدرا و هێزه‌كانی سوپا ناچاربون رێگاكه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و بۆ تێپه‌ڕبونی ئه‌و رزگاربووانه بكه‌نه‌وه. ئه‌و 21 رزگاربوهی ئێزیدی له ده‌ستی داعش، که 19 منداڵ و دوو ژن بوون، له […]
1 March 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

سۆران محەمەد – کەرکوك حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه ته‌واوی ئه‌و نابینایانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیان ته‌واوكردووه، له فه‌رمانگه حكومییه‌كان دابمه‌زرێنرێن، ئه‌وه‌ش به‌پێی پسپۆڕییان. بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، پێنجشه‌ممه 28ی شوبات بۆ جێبه‌جێكردنی ئاراسته‌ی ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق كراوه. ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له پشكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كه‌ركوك ناو)، جه‌ختیكرده‌وه “ئاگاداری بڕیارهكهین و […]
1 March 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – دهۆك شه‌ریهان ره‌شۆ، هێشتا به‌و ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه، كه له‌پێش چاوه‌كانیدا له هاوینێكی گه‌رمی مانگی ئابدا دایكی گولهبارانكرا، ئه‌و كه هێشتا نه‌هامه‌تی 20 جار كڕین و فرۆشتن له بازاڕه‌كانی داعشدا به‌رینه‌داوه، له چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ی براكه‌ی شه‌و و رۆژ به‌ڕێده‌كات. شه‌ریهان كه چوار ساڵه له‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه‌دا به‌رگه‌ی گرتووه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ […]
27 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

كاروان ساڵحى – کەركوك حكومه‌تی عیراق هێشتا ئاوه‌ڕی له‌و كێشه په‌روه‌رده‌ییانه نه‌داوه‌ته‌وه كه به‌رۆكی خوێندنگه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ی گرتووه، له نێویاندا موچه‌ی مامۆستایان و پێداوایستییهكانی خوێندن، ئه‌وه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان كه به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن هه‌یه. به‌شێك له خوێندنگه‌كانی حه‌ویجه و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری له سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن تیایدا ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای […]
26 February 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی میر ته‌حسین به‌گ، میری كۆچكردوی ئێزیدییان كاندید كردووه و بڕیاره ئه‌و پرسه له هه‌فته‌ی داهاتودا یه‌كلاییبكرێته‌وه. عامر مه‌حمود میرزا به‌گ، وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میری ئێزیدییان به (که‌رکوک ناو )ی وت “بنه‌ماڵه‌ی میر تاوه‌کو ئێستا دوو کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌كان كردووه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی که‌سێک وه‌کو میری ئێزیدییان، له […]
26 February 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا دێر و که‌نیسه‌کان له ناحیه‌ی ئه‌لقوش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جگه له شوێنێک بۆ خواپه‌رستیی و نزاکردن، بونه‌ته شوێنی گرنگی گه‌شتیاریی بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عیراق، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ له‌ناوبردنی، هێشتا شوێنه‌واری گرنگن و ماونه‌ته‌وه. دێر ربان هورمز، یه‌کێکه له به‌ناوبانگترين دێره‌کان له عیراق، که ده‌که‌وێته ئه‌لقوش سه‌ر به قه‌زای تلکێف له […]
25 February 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین هیچ یه‌كێك له‌و 96 خانووه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له قه‌زای دوزخورماتوو ته‌قێنرانه‌وه چاكنه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خانووه سوتێنراوه‌كانی نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناویان. له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق، هێزه عیراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی یاسادا گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی جێناكۆك، له قه‌زای دوزخورماتوو […]
25 February 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – دهۆك دلبه‌ر عه‌لی رهڤۆ 10 ساڵ، كاتێك به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ مامی ده‌كرد به عه‌ره‌بی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه و كوردی بیرچوبۆوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نیا پێنج ساڵ بوو چه‌كدارانی داعش دایان به‌سه‌ر گونده‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستگیریان كردن. دلبه‌ر و 10 منداڵی تری ئێزیدی كه ته‌مه‌نیان له‌یه‌كتره‌وه نزیكه، هه‌ینی رابردوو […]
24 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

كه‌ركوك ناو فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی عیراقن، له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌كانی تر وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی عه‌شایه‌ری له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ده‌بن، له‌باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش وتی “ئه‌وه پرسێكی سیاسییه نه‌ك ئه‌منی”. ئه‌و وتانه‌ی لیوا روكن سه‌عد حه‌ربیه، له لێدوانێكیدا هات بۆ ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له […]
24 February 2019 | Posted in
هەواڵ |
Read More »