به‌واژۆكردن به‌شداربه‌
هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره‌ هه‌شت

كه‌ركوك ناو رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ بۆ یاسای ژماره‌ 8ی ساڵی 2011ی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، ئێوه‌ش ده‌توانن به‌واژۆكردن به‌شداریی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بكه‌ن. (كه‌ركوك ناو)، وه‌ك هاوبه‌شێكی وادی به‌شداریی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌كات. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی وادی، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ له‌ 8ی مارس (رۆژی جیهانی ژنان)، تیایدا به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ داواده‌كه‌ن هه‌مووان پێكه‌وه‌ به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی […]

كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك به‌ هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه‌

سۆران محه‌مه‌د – كه‌ركوك ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كی كه‌ركوك، له‌ سێیه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجامی كۆتایی و بڕیاره‌ بۆ تاوتوێی دۆسیه‌كه‌، به‌ڵگه‌نامه‌كان ره‌وانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق بكرێن. له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ به‌غدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی تۆرهان موفتی، سه‌رۆكی سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵای نێوان پارێزگاكان و ئاماده‌بونی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك […]

دوای هه‌ڵگرتنی گومرگی نه‌ینه‌وا – هه‌رێم
بارهه‌ڵگره‌كان به‌ هه‌شت كاتژمێر له‌ بازگه‌ی موسڵ تێده‌په‌ڕن

عه‌مار عه‌زیز شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ رێگای نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژانه‌ نزیكه‌ی هه‌شت كاتژمێر له‌ چاوه‌ڕوانیدا ده‌مێننه‌وه‌ تا بۆ داگرتنی باره‌كانیان بچنه‌ ناو موسڵه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان به‌بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ڵگیران. 16ی شوبات خاڵی گومرگی نێوان نه‌ینه‌وا و هه‌رێمی كوردستان لابرا، به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، له‌وكاته‌شه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌ بازگه‌كاندا […]

دواى 15 ساڵ
تەواوی بەربەستە کۆنکرێتییەکانی دوزخورماتوو لادەبرێن

ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین ئیداره‌ی قه‌زای دوزخورماتوو، ده‌ستیكرد به‌ لادانی به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێیتییه‌كانی به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ و نێوانی گه‌ڕه‌كه‌كان، ئه‌وه‌ش دوای 15 ساڵ له‌ دانانیان به‌ پاساوی جیاوازی ئه‌منی و سیاسی. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر قایمقامیه‌تی دوزخورماتوو، به‌ هه‌ماهه‌نگی شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد بۆ هه‌ڵگرتن و لادانی ته‌واوی به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان، كه‌ به‌ چوارده‌وری فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كیش […]

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كه‌ركوك:
دوو داعش كوژران و دوانی تر برینداربون

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران و برینداربون، له‌ نێویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو). سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی ئاشكرایكرد دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 21ی شوبات، له‌ گوندی ئه‌لبوشاهر ناحیه‌ی یایچی -12كم له‌ خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك، پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار رویداوه‌، كه‌ به‌وته‌ی ئه‌وان […]

سه‌رباری نه‌مانی گومرگ
شۆفیرانی بارهه‌ڵگر به‌ پاره‌ ده‌چنه‌ كه‌ركوكه‌وه‌

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ئاشكرایده‌كه‌ن، له‌ به‌رانبه‌ر پێدانی بڕه‌ پاره‌یه‌كدا رێگه‌یان پێده‌درێت باره‌كانیان ببنه‌ كه‌ركوكه‌وه‌، له‌ كاتێكدا هه‌فته‌یه‌كه‌ گومرگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵگیراون. خاڵه‌ گومرگییه‌كانی شێراوه‌ له‌ باكور و له‌یلان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك، شه‌ممه‌ 16ی شوبات به‌ ته‌واوی هه‌ڵگیران به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، دوای رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا. دوابه‌دوای جێبه‌جێكردنی […]

زانكۆی كه‌ركوك پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری خوێندنی باڵا

كه‌ركوك ناو زانكۆی كه‌ركوك، یه‌كێكه‌ له‌و ده‌یان زانكۆیه‌ی ئاسیا كه‌ پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری خوێندنی باڵا، هاوشانی ژماره‌یه‌ك زانكۆی ژاپۆن، مالیزیا، توركیا و سه‌نگافوره‌. ماڵپه‌ڕی ره‌سمی خه‌ڵاتی ئۆسكاری خوێندنی باڵا، ناوی ته‌واوی ئه‌و زانكۆیانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2019 پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌، كه‌ ساڵانه‌ ده‌یان زانكۆ و دامه‌زراوه‌یی په‌روه‌رده‌یی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن […]

نرخی هه‌رزانه‌، به‌ڵام ته‌ندروست نییه‌
حكومه‌ت ناتوانێت گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان بنه‌بڕبكات

كه‌ركوك ناو هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك نه‌یتوانیوه‌ فرۆشتنی گۆشت به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ دور له‌ رێنماییه‌كان بنه‌بڕبكات، هه‌رچه‌نده‌ هۆشداریی ده‌درێت كه‌ مه‌رجی ته‌ندروستی تیانییه‌. بێئه‌نجامی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی كه‌می نرخی گۆشته‌كه‌وه‌ كڕیاری باشیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ دیار‌ده‌كه‌ روو له‌زیادبون بێت. فەتحوڵا سالم، یەکێکە لەو کەسانەی کە لەسەر شەقامێكی سه‌ره‌كی كه‌ركوك گۆشت […]

نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك: نیوه‌ی پارێزگاكه‌ وێران بووه‌

كه‌ركوك ناو لانیكه‌م نیوه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌هۆی شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی داعش-ه‌وه‌ وێران بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ به‌غدا‌ پێشكه‌شكرا. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌ینی رابردوو 17ی شوبات راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی سندوقی دوباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كان و نوێنه‌ری‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خرایه‌ڕوو، […]

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: سازش ناكه‌ین
یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك داوای سازان ده‌كات

كه‌ركوك ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوای سازانی لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ دۆسیه‌ی كه‌ركوك و جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ناكه‌ن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی شوبات له‌ شاری سلێمانی، لێپرسراوانی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ستافی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كانی حزبه‌كه‌یاندا كۆبونه‌وه‌، بۆ تاوتوێی روداوه‌ سیاسییه‌كان، له‌ نێویاندا ناكۆكی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی كه‌ركوك و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم. […]

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری