كێ ده‌بێته‌ میر؟
هه‌ڵبژاردنی ئه‌میری ئێزیدییه‌كان به‌ چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئێزیدییه‌كان له‌ عیراق و جیهان، چه‌ند قۆناغێكی جیاواز ده‌بڕێت دوای دیاریكردنی كاندیدێك له‌ نێو بنه‌ماڵه‌ی میری كۆچكردوی ئه‌و پێكهاته‌یه‌، له‌ دواهه‌نگاویشدا جڤاتی روحانی ئێزیدییان بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ و كۆتایی ده‌ده‌ن. ‌28ی كانونی دوه‌می 2019 ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری ئێزدییان له‌ عیراق و جیهان دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك […]

سوپاسالاری عیراق: پێویسته‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ كه‌ركوكیه‌كان بكرێت

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك سوپاسالاری عیراق، داوای مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز ده‌كات له‌ كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌و پارێزگاكه‌دا، كه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی ئه‌منی سنوره‌كه‌ پێكهێنراوه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی شوبات عوسمان غانمی، سوپاسالاری عیراق سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كرد له‌ كه‌ركوك، به‌ ئامانجی تاوتوێی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه‌ و گۆڕانكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان. په‌یامنێری (كه‌ركوك […]

ساڵی رابردوو 28 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بونه‌ته‌وه‌

كه‌ركوك ناو زیاتر له‌ 28 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ ساڵی رابردودا و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بون، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان. ئه‌و ناوه‌نده‌ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ساڵى 2018دا و به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌، 28 هه‌زار و 487 كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی […]

توركیا قشڵه‌ی كه‌ركوك نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌

كه‌ركوك ناو باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق ئاشكرایده‌كات، پرۆژه‌ی دوباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قشڵه‌ی كه‌ركوك ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ، دوابه‌دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بازاڕیی مێژویی قه‌یسه‌ری كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وت. ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی توركیا دوای ئه‌وه‌دێت قشڵه‌ی مێژویی كه‌ركوك به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ زیانی به‌ركه‌وت و به‌شێكی روخا. فاڵح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ری خۆی […]

“پارێزگاری كه‌ركوك مافی ئێمه‌یه‌”
یه‌كێتی بایكۆتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات

كه‌ركوك ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاریدا بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بكات، تا ئه‌وكاته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گره‌نتی پێده‌دات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاندیدێكی یه‌كێتی یه‌كلاییبكرێته‌وه‌. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ هات كه‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 18ی شوبات ئه‌نجامدرا. لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی […]

له‌به‌ر پۆسته‌كه‌ی كه‌ركوك… یه‌كێتی په‌رله‌مانی جێهێشت

كه‌ركوك ناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پێداگریی ده‌كات له‌سه‌ر گره‌نتی پێدانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ ئه‌ندامێكی حزبه‌كه‌ی له ‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا و بۆ ئه‌وه‌ش له‌ گفتوگۆدایه‌. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی شوبات فراكسیۆنه‌ 21 ئه‌ندامه‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌جێھێشت، كه‌ بڕیاربوو له‌ دانیشتنێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت. بێگه‌رد تاڵه‌بانی، […]

حزبه‌ توركمانیيه‌كانی كه‌ركوك:
له‌پێناو سه‌قامگیریدا با پۆستی پارێزگار بۆ ئێمه‌ بێت

كه‌ركوك ناو حزبه‌ توركمانییه‌كانی كه‌ركوك، داوای پۆستی پارێزگار ده‌كه‌ن و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌وان له‌ پێناو سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسیدایه‌. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی شوبات له‌ كه‌ركوك، حزبه‌ توركمانییه‌كان كۆبونه‌وه‌ ده‌رباره‌ی بارودۆخی پارێزگاكه‌ و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، دوایین هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر روداوه‌ سیاسی و […]

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دواخرا

كه‌ركوك ناو سه‌‌‌‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان. له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی شوبات بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی “به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بڕیاریدا كۆبونه‌وه‌كه‌ دابخرێت”. تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو یه‌كێتیی و پارتی له‌هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیدابون له‌باره‌ی پرسی […]

ژنه‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌كانی خورماتوو
له‌ ئاواره‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ و په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كانیان گرته‌ئه‌ستۆ

له‌یلا ئه‌حمه‌د و ژینۆ خه‌لیل ده‌‌یان ژن له‌ قه‌زای دوزخورماتوو، ئه‌ركی به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كانیان، یان په‌ككه‌وتنیان به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌ ئاواره‌یی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌ ژیانێكی سه‌ختدا كارده‌كه‌ن. گوڵچین عه‌زیز (55 ساڵ)، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دواییكرد و ئه‌ركی به‌خێوكردنی خێزانه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، له‌ئێستادا ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ڕێی كاری […]

له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك
مامۆستایان بۆ سێ داواكاریی بایكۆتی ده‌وامیان كرد

كه‌ركوك ناو مامۆستایانی خوێندنی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، بۆ سێ داواكاریی سه‌ره‌كی له‌نێویاندا دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون، مانگرتن و بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی شوبات له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراق، مامۆستایان بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن، به‌ ئامانجی گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانیان. حه‌سان جبوری، […]

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری