
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك شه‌ریهان ره‌شۆ، هێشتا به‌و ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه، كه له‌پێش چاوه‌كانیدا له هاوینێكی گه‌رمی مانگی ئابدا دایكی گولهبارانكرا، ئه‌و كه هێشتا نه‌هامه‌تی 20 جار كڕین و فرۆشتن له بازاڕه‌كانی داعشدا به‌رینه‌داوه، له چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ی براكه‌ی شه‌و و رۆژ به‌ڕێده‌كات. شه‌ریهان كه چوار ساڵه له‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه‌دا به‌رگه‌ی گرتووه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ […]
27 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – دهۆك دلبه‌ر عه‌لی رهڤۆ 10 ساڵ، كاتێك به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ مامی ده‌كرد به عه‌ره‌بی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه و كوردی بیرچوبۆوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نیا پێنج ساڵ بوو چه‌كدارانی داعش دایان به‌سه‌ر گونده‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستگیریان كردن. دلبه‌ر و 10 منداڵی تری ئێزیدی كه ته‌مه‌نیان له‌یه‌كتره‌وه نزیكه، هه‌ینی رابردوو […]
24 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئێزیدییه‌كان له عیراق و جیهان، چه‌ند قۆناغێكی جیاواز ده‌بڕێت دوای دیاریكردنی كاندیدێك له نێو بنه‌ماڵه‌ی میری كۆچكردوی ئه‌و پێكهاته‌یه، له دواههنگاویشدا جڤاتی روحانی ئێزیدییان بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه و كۆتایی ده‌ده‌ن. 28ی كانونی دوه‌می 2019 ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری ئێزدییان له عیراق و جیهان دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك […]
19 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

له‌یلا ئه‌حمه‌د و ژینۆ خه‌لیل ده‌یان ژن له قه‌زای دوزخورماتوو، ئه‌ركی به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كانیان، یان په‌ككه‌وتنیان به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌وڵه له‌كاتێكدایه چه‌ند مانگێكه له ئاواره‌یی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ژیانێكی سه‌ختدا كارده‌كه‌ن. گوڵچین عه‌زیز (55 ساڵ)، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دواییكرد و ئه‌ركی به‌خێوكردنی خێزانه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، له‌ئێستادا ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ڕێی كاری […]
17 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا كاكه‌ییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، تا داعش حوكمڕانی گونده‌كانیان بوو له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریدا بون، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ش نه‌ماوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ر نه‌حه‌ساونه‌ته‌وه، چونكه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی تره‌وه ده‌ناڵێنن. بۆمبه چێنراوه‌كانی سه‌رده‌می داعش، وێرانكاریی شه‌ڕ، نه‌بونی حزمه‌تگوزاریی و داخستنی رێگاكانی هاتوچۆ له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی گونده كاكه‌ییه‌كانی نه‌ینه‌وایه. “له‌به‌ر زۆری كێشه‌كان هیچ تام و […]
14 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

عومه‌ر هیلالی محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر له قه‌زای حه‌ویجه‌ش بێت، به‌ڵام دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك. یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له دوایین كۆبونه‌وه‌ی باڵای نێوانیاندا ره‌شنوسێكیان ئاماده‌كرد بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 18ی شوباتدا له‌هه‌ولێر بۆ دانانی پارێزگارێكی […]
13 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

سۆران محه‌مه‌د و هاوڕێ ئازاد وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و هێزی پێشمه‌رگه، تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، ته‌نیا چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچونی مه‌یدانی هاوبه‌ش به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه و مه‌ترسیی پاشماوه‌ی داعش. وروژاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كانی جێناكۆك، دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رێككه‌وتنی حكومه‌ته‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان […]
8 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

كه‌ركوك ناو – دیاله هه‌زاران هاوڵاتی ناوچه جیاوازه‌كانی دیاله، بڕیاریانداوه تا كاتێكی نادیار له ئاواره‌ییدا بمێننه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌كی ئه‌منی له‌به‌رده‌میاندا نییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سێ هۆكاری په‌یوه‌ست به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له زێدی خۆیاندا. له ناوه‌ڕاستی 2014 به‌دواوه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش بۆ دیاله، هه‌زاران خێزان ئاواره‌بون و تائێستاش به‌شێكیان له كه‌مپ و […]
7 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

كاروان ساڵحی و گۆران بابان ئاگره‌كه تاده‌هات زیاتر ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد، نواره و حسێن چونه ده‌ره‌وه‌ی خێوه‌ته‌كه و به گڕه‌كه‌ی جه‌سته‌یانه‌وه په‌له‌قاژه‌ی رزگاركردنی منداڵه‌كانیان بوو، له‌وكاته‌دا بێ ئۆقره و به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان له دراوسێیهكانیشیان ده‌كرد یارمه‌تییان بده‌ن. سه‌برییه ساڵح، دراوسێی نزیكی ئه‌و ماڵه‌یه و له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگ و هاوارهكهدا به ده‌میانه‌وه چوو، “به په‌له هاتمه […]
6 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »

سۆران محه‌مه‌د – كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك له هه‌ولێره‌وه، جێی ره‌زامه‌ندی یه‌كێتییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نییه و به‌لای عه‌ره‌بیشه‌وه له ئێستاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه، ته‌نیا توركمان ماوه كه دوای تاوتوێكردنی هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرابكات. یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له دوایین كۆبونه‌وه‌ی باڵای نێوانیاندا سێشه‌ممه 5ی شوبات، ره‌شنوسێكیان ئاماده‌كرد بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له […]
6 February 2019 | Posted in
راپۆرت,
هەواڵ |
Read More »