پڕۆفایل: ته‌حسین به‌گ؛ میری سه‌رده‌می شۆڕش و كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییان

كه‌ركوك ناو میر ته‌حسین به‌گ، له‌ 75 ساڵی سه‌رۆكایه‌تی پێكهاته‌ی ئێزیدییدا چه‌ندین سه‌رده‌می پڕ له‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی بینی، به‌ڵام هیچیان به‌ قه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ نه‌بوو داعش پێی هه‌ستا و به‌وته‌ی نزیكه‌كانی، تا كۆتایی ژیانی به‌ خه‌می هاوئایینه‌كانیه‌وه‌ بوو. ‌28ی كانونی دوه‌می 2019 ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری ئێزدییان له‌ عیراق و جیهان دوای مانه‌وه‌ی […]

ژیان له‌ژێر خێوه‌تێكی كۆندا
2000 ئاواره‌ ناتوانن كه‌مپێكی كه‌ركوك جێبهێڵن

ئه‌حمه‌د قاسم – كه‌ركوك خێوه‌تی خێزانه‌كه‌ی عه‌بدولره‌زاق حازم له‌ كه‌مپی یه‌حیاوه‌ی كه‌ركوك، ئه‌وه‌نده‌ كۆنه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ریاندا داده‌ڕوخێت، چونكه‌ چوار ساڵه‌ دانراوه‌ و ناچارن بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتریش تێیدا بمێننه‌وه‌. عه‌بدولره‌زاق و خێزانه‌كه‌ی له‌ ساڵی 2014وه‌ ئاواره‌ی كه‌ركوك بوون، به‌هۆی ئه‌و وێرانكارییانه‌ی شه‌ڕ به‌ خانوه‌كانیانی گه‌یاندووه‌ له‌ زێدی خۆیان، له‌گه‌ڵ سه‌دان خێزانی تر چه‌ند ساڵێكه‌ نه‌یانتوانیووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ […]

بۆچی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال هه‌ڵنادرێنه‌وه‌؟

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی قه‌زای شنگال، دوای چه‌ندینجار به‌دواداچون و ئاماده‌كاریی بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ، هێشتا هیچ كاتێك دیارینه‌كراوه‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ و ده‌رهێنانی ئه‌و ته‌رمانه‌ی تێیدایه‌. به‌ هه‌ڵپه‌سێراوی مانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش، له‌ كاتێكدایه‌ زیاتر له‌سێ ساڵه‌ شنگال له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سوكاریی قوربانیانی ئێزیدیی، داوای دیاریكردنی چاره‌نوسی ته‌رمه‌كانی […]

له‌ داعش رزگاری بوو له‌ كه‌مپ هه‌ڵات
خالیدا؛ ئه‌و كچه‌ی ماڵی جێهێشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌

عه‌مار عه‌زیز – دهۆك خالیدا خزر خەڵەف (21ساڵ)، كچێكی ئێزیدی رزگاربوی ده‌ستی داعش، هه‌ینی رابردوو كه‌مپی ئاواره‌كانی قادیای له‌ زاخۆ جێهێشت و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و چاره‌نوسی نادیاره‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ ده‌ستی داعش رزگاری بوو. خالیدا خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ، دایك، باوك و دوو برای به‌ده‌ستی داعش كوژراون له‌ ئابی 2014ه‌و چوار برای تریشی به‌ره‌و […]

حكومه‌ت جوتیاران له‌ زه‌وییه‌كانیان داده‌بڕێت
ده‌نـگـی نـاڕه‌زایی لـه‌ كـه‌ركـوك و نـه‌یـنـه‌وا به‌رزده‌بێته‌وه‌

محه‌مه‌د ئه‌ڵماس و عه‌مار عه‌زیز جوتیارانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، به‌ناچاری ده‌ستبه‌سه‌رداری چاندن ده‌بن له‌ روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیاندا، به‌هۆی بڕیارێكی حكومه‌تی عیراقی و به‌ پاساوی جیاواز، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ته‌نیا بژێوییه‌ بۆ ده‌یان هه‌زار خێزان له‌ هه‌ردوو پارێزگاكه‌دا. به‌پێی پلانی وه‌زری كشتوكاڵی 2018-2019ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، رێژه‌ی چاندن له‌ ته‌واوی پارێزگاكاندا كه‌مده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ […]

سێ كێشه‌ یه‌خه‌ی ژنانی دوزخورماتوو ده‌گرێت

له‌یلا ئه‌حمه‌د – سه‌ڵاحه‌دین ژنانی دوزخورماتوو ناتوانن له‌كاتی جیابونه‌وه‌ یان ته‌ڵاقدانیان مافه‌‌ داراییه‌كانیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ عه‌شایه‌رییانه‌ی له ‌نێوان كه‌سوكاری هه‌ردولا ده‌‌كرێت به‌ر له‌وه‌ی دۆسییه‌كه‌ ببرێته‌ دادگا. ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زوو به‌شودان و ناچاركردنی كچان به‌و پرۆسه‌یه‌ لای پیاوانی ئاینی، كه‌ كاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌یه‌ له‌سه‌ریان. ئه‌و دوو كێشه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌، رێكخراوه‌كانی ژنان له‌ دوای […]

ورده‌كاریی هه‌ڵاتنی زیندانییه‌ك له‌ كه‌ركوك
به‌رێوه‌به‌رێكی پۆلیس له‌گه‌ڵ 22 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند ده‌ستگیركراون

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك تۆمه‌تبارێك به‌ كوشتنی دوو هاوڵاتی، له‌ گرتوخانه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك هه‌ڵات، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی كه‌سوكاری قوربانیانی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی ئه‌منی ده‌ستگیركران. به‌یانی شه‌ممه‌ 26ی كانونی دوه‌می 2019، ‌تۆمه‌تبارێك به‌ كوشتن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان و دزیی، له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا له‌ باكوری شاری كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا […]

زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی خانه‌قین بێناز كه‌وتوون

هاوڕێ ئازاد – دیاله‌ روبه‌رێكی به‌رفراوان له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی خانه‌قین به‌بێ به‌رهه‌م و خزمه‌ت ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش‌ به‌ دوو هۆكار، به‌شێكیان په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاواره‌بونی جوتیاران دوای زیادبونی روداوه‌ ئه‌منییه‌كان و كێشه‌یه‌كی تری سه‌ره‌كیش ململانێی خاوه‌ندارێتی ناوچه‌كه‌یه‌، كه‌ مێژویه‌كی دورودرێژی هه‌یه‌ و سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. روداوه‌كان ئه‌منییه‌كان، له‌ نێویاندا هێرشی چه‌كداری و بۆمبی چێنراو، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا بۆته‌ هۆكاری […]

رزگاربوانی ئێزیدیی دوو ساڵه‌ چاوه‌ڕێی پارچه‌ زه‌وییه‌ك ده‌كه‌ن

عه‌ممار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا رزگاربوانی ئێزیدی ژێر ده‌ستی داعش، دوو ساڵه‌ چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌ویی نیشته‌جێبون ده‌كه‌ن به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌نراوه‌. له‌ ئایاری 2017دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاریدا به‌ تەرخانكردنی پارچە زەوی بەسەر ئەو ئێزیدییانەی لە دەستی داعش رزگاربون، بە ئامانجی ئەوەی شاری موسڵ یان عیراق بەرەو وڵاتانی تر […]

شنگال: وانه‌بێژه‌ خۆبه‌خشه‌كان خوێندن ده‌خه‌نه‌وه‌ جوڵه‌

شه‌ما شنگالی – نه‌ینه‌وا “وه‌ك دایكێك ئازاری زۆر ده‌كێشم، كاتێك به‌و شێوه‌یه‌ منداڵه‌كانم ده‌بینم له‌ خوێندن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌”، مونیفه‌ یوسف به‌كر، خه‌ڵكی سنونێ و دایكی دوو خوێندكار، زیاتر وتی “15 خوله‌ك‌ به‌پێ و 14كم به‌ پاس هاتوچۆ ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نە خوێندنگه‌كه‌یان‌”، قوتابخانەیەک كه‌ له‌بری حكومه‌ت خۆبه‌خشه‌كان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن. دوو منداڵه‌كه‌ی مونیفه‌ كه‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایین، هه‌موو رۆژێك […]

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری