(كه‌ركوك ناو) واده‌ی لابردنی گومركه‌كانی كه‌ركوك ئاشكراده‌كات

گۆران بابان – كه‌ركوك خاڵه‌ گومركییه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوودا به‌ یه‌كجاری هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا. لیژنه‌ی كاروباری ئابوری له‌ عیراق، ناوه‌ڕاستی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ بڕیاریدا به‌ هه‌ڵگرتنی گومركه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ ئامانجی هاندان و به‌ره‌وپێشبردنی بازرگانی ناوخۆیی، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك […]

جه‌بار، دوای چاودێریكردنی، به‌ ده‌مانچه‌ كوژرا
ورده‌كـاریـی كـوشتنـی كادیـرێكی پـارتـی لـه‌ كـه‌ركـوك

گۆران بابان – كه‌ركوك جه‌بار عارف (66 ساڵ) و هاوڕێكانی له‌ گه‌ڕە‌كی موسه‌ڵا خەریکی دەمەتەقێ بون له‌ نێویاندا دۆخی شارەکەیان، بێئاگا له‌وه‌ی لەو شەوە ساردەی زستانی کەرکوکدا، دوو چه‌كدار بەسەر ماتۆڕسكیلێكەوە‌ شوێن پێی هه‌ڵده‌گرن و ده‌یكه‌نه‌ ئامانج. چوارشه‌ممه،‌ 16ی كانونی دووه‌م، كات نزیكده‌بۆوه‌ له‌ هه‌شتی شه‌و، هه‌رچه‌نده‌ دانیشتنه‌كه‌ی جه‌بار عارف، لێپرسراوی رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان […]

خه‌ڵك له‌ ته‌قه‌ و ئاڵۆزی شه‌وانی كه‌ركوك نیگه‌رانن

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك هاوڵاتیانی كه‌ركوك، نیگه‌رانن له‌و ته‌قه‌ و ئاڵۆزییانه‌ی چه‌ندینجاره‌ له‌ شه‌وانی شاره‌كه‌دا دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی دڵه‌ڕاوكێ و به‌دوایدا ده‌نگۆی جیاواز بڵاوده‌بێته‌وه‌. شه‌وی سێشه‌ممه‌ 15ی كانونی دوه‌م له‌ناوشاری كه‌ركوك، ده‌نگی زۆری ته‌قه‌ بیسترا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكی نێوان دوو هێزی ئه‌منییه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ‌ (كه‌ركوك ناو)ی ئاشكراكرد، ته‌قه‌كان له‌ نێوان هێزێكی […]

100 هه‌زار ته‌ن گه‌نمه‌شامی كه‌ركوك له‌ ناوچون

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك به‌ شه‌وی تاریك و دڵێكی پڕ له‌ترسه‌وه‌، محه‌مه‌د عوبێدی خه‌وی جێده‌هێشت و ده‌چووه‌ سه‌ر گێڵگه‌كه‌ی تا ئاوی بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێنا به‌شی ماندوبونه‌كه‌ی نه‌كرد. ئه‌و جوتیاره‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت سه‌رباری هۆشداریی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شه‌وان ئاوی كێڵگه‌كانیان نه‌ده‌ن، به‌هۆی هێرشی زۆری داعشه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان سوربون […]

پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبون ناكۆكی له‌سه‌ره‌
كریستیانه‌كان له‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌یان ده‌ترسن

عه‌مار عه‌یز – نه‌ینه‌وا كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا داوای راگرتنی پڕۆژە‌یه‌كی نیشته‌جێبون له‌ به‌رتڵه‌‌ ده‌كه‌ن و گومانده‌كه‌ن مه‌به‌ست لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای زێدی دێرینی كریستیانه‌كان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌نیسه‌، پیاوانی ئایینی و لێپرسراوانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ ده‌یانه‌وێت كاره‌كانی پڕۆژەکە رابگرن، به‌ڵام پێكهاته‌ی شه‌به‌ك ده‌ستیكردووه‌ به‌ كڕینی یه‌كه‌كان. پڕۆژە‌كه‌ (سوڵتان سیتی)، له‌ 182 خانوی 200 مه‌تری پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ […]

قه‌یرانی زه‌ویی له‌ دوزخورماتوو سه‌رهه‌ڵده‌دات

كه‌ركوك ناو – سه‌ڵاحه‌دین خاوه‌ندارێتی زه‌ویی نیشته‌جێبون و كشتوكاڵی له‌ دوزخورماتوو، بۆته‌ هۆی ململانێ و ناكۆكیی له‌ نێوان هاوڵاتیانی دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی قه‌زاكه‌دا، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش به‌پێی رێكاره‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستور هه‌وڵی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ ده‌دات. هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و كورد، له‌سه‌ر روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌ویی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دوزخورماتوو كێشه‌یان هه‌یه‌ و رێكناكه‌ون، به‌وپێه‌ی هه‌رلایه‌ك خۆی به‌ خاوه‌ن […]

راكان سه‌عید بۆ (كه‌ركوك ناو):
به‌ربه‌ست هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی 70 ملیار دیناری بودجه‌ی كه‌ركوك

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی پارێزگاكه‌دا به‌ربه‌ست و رێگریی هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 70 ملیار دیناره‌، داواشده‌كات دادگای باڵای فیدراڵی له‌ دۆسیه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاری هه‌ڵه‌ نه‌دات. له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (كه‌ركوك ناو)، جبوری باس له‌ بارودۆخی كه‌ركوك و چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ […]

دوو ژنی ئاواره‌: نان له‌سه‌ر به‌رد په‌یدا ده‌كه‌ین

نیگار عومه‌ر كڕیاره‌كان به‌زمانی كوردی داوای شیرینییه‌كانی به‌ره‌كاتیان ده‌كرد، ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ تێنه‌ده‌گه‌یشت، به‌ڵام به‌ زمانێكی شیرینتر و مامه‌ڵه‌یه‌كی جوان تێیده‌گه‌یاندن و به‌ڕێیده‌كردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵانێك له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی نێوان فرۆشیار و كڕیار راهێنانی كردبێت. شیرینی جۆراوجۆری بۆ ده‌هێنان و چ جۆرێكیان بویستایه‌ بۆی دروستده‌كردن، ئه‌وه‌ نمونه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خانمه‌ 27 ساڵه‌یه‌ كه‌ وه‌ك خۆی […]

خانه‌قین روداوی لێنابڕێ
پێشمه‌رگـه‌: هێزه‌كانمان له‌ حاڵه‌تی به‌رگریدایه‌

هاوڕێ ئازاد – دیاله‌ ته‌نیا له‌ سێ رۆژی رابردوودا چه‌ندین روداو له‌ سنوری خانه‌قین تۆماركراون، له‌ نێویاندا هێرشی چه‌كداریی، سه‌رباری به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان و بۆردومانی ئاسمانی، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی بۆشایی ئه‌منییه‌وه‌یه‌ و له‌و رووه‌وه‌ ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگین. به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی كانونی دوه‌م له‌ باكوری خانه‌قین، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عیراق بۆردومانی چه‌ند موڵگه‌یه‌كیان كرد به‌ […]

یه‌كێتی بۆ ئاڵای له‌ كه‌ركوك هه‌ڵكرد؟
پارێزگار داوای ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی به‌په‌له‌ی به‌غدا ده‌كات

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جارێكیتر ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی له‌ سه‌ر باره‌گاكانی له‌ شاری كه‌ركوك هه‌ڵكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێی ناڕه‌زایی حزبه‌كانی تر و له‌باره‌ی ئاڵۆزی دۆخه‌كه‌وه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن، بۆیه‌ پارێزگاریش داوای ده‌ستتێوه‌ردانی به‌په‌له‌ی به‌غدا ده‌كات. دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، سێشه‌ممه‌ 8ی كانونی دوه‌م یه‌كێتی له‌سه‌ر باره‌گاكانی له‌ كه‌ركوك ئاڵای هه‌رێمی له‌پاڵ ئاڵای حزبه‌كه‌یدا هه‌ڵكرد، […]

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری