دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەری كەركوك – سلێمانی رادەگیرێت

August 15, 2011 at 11:26 am

فۆتۆ: خەندان

فۆتۆ: خەندان

به‌هۆی كێشه‌ی موڵكدارێتییه‌وه‌ كاركردن لەدروستكردنی هێڵی شه‌مه‌ندەفەری كه‌ركوك ـ سلێمانی راده‌گیرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ئاشكرایكرد “به‌بیانووی موڵكدارێتییه‌وه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند ئاسته‌نگ دروست ده‌كات، له‌ كاتێكدا ده‌توانێت لەو قاڵبە دەری بكات”.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك لەلێدوانێكدا بۆ (خه‌ندان)‌ رایگه‌یاند “كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ موڵكدارێتییه‌وه‌ نییه‌، به‌و پێیه‌ی ده‌توانرێت كێشه‌كه‌ له‌و قاڵبه‌ ده‌ربكرێت‌و چاره‌سه‌ر بكرێت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئاسته‌نگ دروست بكرێت”.

هۆی راگرتنی دروستكردنی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێڵەكە بەناو چەند زەوییەكەوە دەڕوات.

“ماوه‌ی سێ ساڵه‌ بڕیاری دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌ندەفەری سه‌ره‌كی بۆ عێراق دراوه‌‌و دیزاینی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی یۆنانییه‌وه‌ بۆ ته‌واوكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”، بەپێی لێدوانی عەسكەری.

ئەحمەد عه‌سكه‌ری ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، “حكومه‌ت ده‌توانێت زه‌وی موڵك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌، نه‌ك موڵكێك كه‌تاپۆی نییه‌”، روونیشی كردەوە “ئه‌م زه‌ویانه‌ش كه‌ ده‌كه‌ونه‌ شوێنی دروستكردنی هێڵه‌كه‌وه‌ كێشه‌ی موڵكدارێتی له‌سه‌ره‌‌و كراوه‌ به‌ناوی عه‌ره‌بی هاورده‌وه‌، هه‌ركاتێكیش حكومه‌تی ناوه‌ند مه‌به‌ستی بێت بیكات، ده‌توانێت هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه”‌.

کەرکوک ناو


View Larger Map

Leave a Reply

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن