هێڵی شەمەندەفەری كەركوك- سلێمانی بنیاتدەنرێت

May 11, 2015 at 2:04 pm

شاری کەرکوک

شاری كەركوك

شاری كەركوك

فاروق هۆڵدینگ پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری كەركوك- سلێمانی بنیاتدەنێت.

عەبدوڵا حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئاسیاسێل – یەكێكە لەپڕۆژەكانی فاروق هۆڵدینگ‌و فاروقی مەلا مستەفا خاوەندارێتی دەكات – لە لێدوانێكیدا بۆ (كەركوك ناو) رایگەیاند “لەقۆناغی یەكەمدا كەركوك لەگەڵ سلێمانی بە هێڵی شەمەندەفەر بەیەكەوە دەبەسترێنەوەو دواتریش هێڵەكە بەتۆڕەكانی تری عیراقەوە دەبەسترێتەوە.”

ئاشكراشیكرد لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەكەدا شاری سلێمانی بە هێڵی شەمەندەفەر دەبەسترێتەوەو دواتریش دەگەیەندرێتە شاری هەولێر‌و ئەگەری ئەوەش هەیە هێڵەكە ببەسترێتەوە بە هێڵی شەمەندەفەری توركیا‌و جیهانەوە.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا عەبدوڵا حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئاسیاسێل رایگەیاند بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە رەزامەندی حكومەت وەرگیراوەو لە داهاتویەكی نزیكدا دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت.

فاروق هۆڵدینگ، خاوەنی چەندین پڕۆژەی گەورەیە لە عیراقدا لەوانەش كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌، جێی ئاماژەشە رۆژی 26ی نیسانی رابردوو، فاروق مەلا مەستەفا سەردانی شاری كەركوكی كردو لەگەڵ نەجمەدین كەریمی پارێزگاردا پرۆسەی وەبەرهێنانیان لە پارێزگای كەركوك تاوتوێكرد‌و باسیشیان لەو هەوڵانە كرد كە ئیدارەی كەركوك دەیدات بۆ هاندانی وەبەرهێنان تا لە كەركوك پڕۆژەكانیان جێبەجێ بكەن.

كەركوك ناو

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن