په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی بۆ هه‌شت مانگی تر درێژكرده‌وه
October 24, 2017 at 2:50 pm

هەولێر، 15-9-2017، پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ ریفراندۆمی لە هەرێم پەسەند كرد فۆتۆ: راگەیاندنی پەرلەمان
كه‌ركوك ناو
په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ، ئه‌وه‌ش له دانیشتنێكدا كه هه‌ردوو فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌ی نه‌بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24-10 به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی 68 په‌رله‌مانتار، تیایدا پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌شت مانگ خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به زۆرینه په‌سه‌ندكرا، هه‌روه‌ها ده‌نگدرا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دانیشتنه‌كه به‌بێ به‌شداری هه‌ردوو فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو كه خاوه‌نی 32 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانن.
هاوكات فراکسیۆنی گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی رەتکرده‌وه و بە پێشێلکردنی مافی دەنگدەرانی دادەنێن و هاتووه “دژی درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانین کە بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبییە و پێشێلکردنی مافی دەنگدەرانی کوردستانە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی، هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاتێكی تر دواخستووه، بەهۆی پێشكەشنەكردنی كاندیدی پارت‌و قەوارە سیاسییەكانەوە.
پێشتر كۆمسیۆن، بڕیاریدا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ دوای ئەوەی وادەكە بەفەرمانێكی سەرۆكایەتی هەرێم دیاریكرا، بەڵام روداوەكانی كەركوك‌و ناوچەكانی جێناكۆكو كۆكنەبونی حزبەكان، چارەنوسی پرۆسەكەی بە نارونی هێشتەوە.