له موسڵ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان نه‌كردوه
بڕیاره‌كه‌ی پارتی سێ پارێزگا ده‌گرێته‌وه (كه‌ركوك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین)
January 15, 2018 at 9:20 pm

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كەركوك ماوەی مانگێك مۆڵەتی بە تەواوی قەوارەو لیستە بەشداربوەكانی هەڵبژاردن داوە بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان
سۆران محه‌مه‌د – كه‌ركوك
عه‌دنان كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کورستان ئاشكرایده‌كات كه بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان پارێزگاكانی كه‌ركوك، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌گرێته‌وه كه ناوچه‌ی جێناكۆكن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هیشتا بۆ موسڵ هیچ بریارێكیان نه‌داوه.
كه‌ركوكی، به ماڵپه‌ڕی (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15-1 له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بڕیارماندا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ین له پارێزگاكانی كه‌ركوك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، چونكه ئێستا كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه له‌ژێر داگیركاریی سه‌ربازیدایه و ناسه‌قامگیره، بۆیه هه‌ڵبژاردن له‌م دۆخه‌دا به‌ڕێوه‌ناچێت”، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشی هێزه عیراقییه‌كان له‌و ناوچانه و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به “داگیركاریی” وه‌سفی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ده‌شتی نه‌ینه‌وا و موسڵ كه به‌هه‌مان شێوه ناوچه‌ی جێناكۆكن و كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزه عیراقییه‌كان، عه‌دنان كه‌ركوكی وتی “بڕیاره‌كه‌ی ئێمه ئه‌و ناوچانه ناگرێته‌وه و هێشتا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و‌ێ نه‌دراوه”.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كۆپییه‌كی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتووه، تیایدا هاتووه “پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد و ئاشتیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت به‌ویستی خۆی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێرێت، ئێستا كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ژێر داگیركاریی سه‌ربازیدایه و ناسه‌قامگیره، بۆیه هه‌ڵبژاردن له‌م دۆخه‌دا به‌ڕێوه‌ناچێت”.
“ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریماندا بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له‌م ناوچانه به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك و شه‌رعیه‌ت به داگیركاریی نه‌ده‌ین”، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له پێكهاته‌ی كورد ده‌كات بایكۆتی پرۆسه‌كه بكه‌ن كه بڕیاره له مانگی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی “ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه به‌رامبه‌ر به‌م داگیركارییه‌ی كه ئێستا به‌رقه‌راره”.
ئه‌و حزبه كه خاوه‌نی 60 هه‌زار ده‌نگه له پارێزگای كه‌ركوك به‌پێی دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و دوو كورسی ئه‌و پارێزگایه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت “جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوردستانیبونیان ناكه‌ین”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه 11-1 هه‌رسێ لایه‌نی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری– به‌رهه‌م ساڵح، جێگری پێشوی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات -، رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش، بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عیراق لە پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، كه ناوچه‌ی جێناكۆكن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق.