خه‌می ده‌نگ
ئاواره‌كان ترسی له‌ده‌ستدانی مافه‌كانیان هه‌یه
May 7, 2018 at 3:53 pm

فەهیمە محه‌مەد حلو (56 ساڵ) خه‌ڵكی قه‌زای حه‌ویجه‌یه و له كه‌مپ ده‌ژیت ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ده‌نگبدات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی فۆتۆ: كاروان ساڵحی
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
“ده‌مانه‌وێت ده‌نگدان ببێته‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌مان، بیری ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م با ئه‌م نه‌هامه‌تییه كۆتایی بێت”، مه‌حمود سه‌خر (36ساڵ)، خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌وه‌بوو كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و پرسیاری ده‌كرد چۆن ده‌نگبدات.
كاتێك داعش ناوه‌ڕاستی 2014ه گه‌یشته ناوه‌ندی شاری تكریت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، مه‌حمود سه‌خر (36ساڵ)و خێزانه پێنج كه‌سییه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یان به‌ره‌و كه‌ركوك جێهیشت و هیچیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌برد ته‌نانه‌ت بهڵگهنامهكانیشیان، ئێستا له كه‌مپێكی ئاواره‌ییدا ده‌ژیت له قه‌زای داقوق.
رۆژانه مه‌حمود گوێ له هه‌واڵی تیڤیی و رادیۆكان ده‌گرێت و بانگه‌شه‌ی لیست و كاندیده‌كان ده‌بیستێت و ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت “من ده‌مه‌وێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بمگه‌ڕێنێته‌وه بۆیه ده‌نگده‌ده‌م”.
كێشه‌یه‌ك كه روبه‌ڕوی مه‌حمود سه‌خر و زۆرێك له ئاواره‌كان بۆته‌وه ئه‌وه‌یه كارتی ده‌نگدانیان نییه، به‌شێكیان ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێوه‌رگیراوه كاتێك ئاواره‌بون.
“هیچ بەڵگەیەکم پێ نییه و لێیانوهرگرتوم، ته‌نیا فۆرمی خۆراكم هه‌یه”، مه‌حمود به په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)ی وت “ده‌مه‌وێت ده‌نگبده‌م ئه‌توانم ده‌نگبده‌م؟”.
به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق ئاواره‌كان ده‌توانن ده‌نگبده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدانیشیان نه‌بێت، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان پێبێت.
مه‌حمود وتی “دەمانەوێت کابینەى نوێ کە هەڵدهبژێردرێت بتوانێت بمانگەرێنێتەوە بۆ شوێنى خۆمان، چونکە ماوەى دوو ساڵە ناوچەکەمان كۆنترۆڵكراوه بەڵام لەبەرئەوەى هیچ بەڵگەیەکم نەماوە رێگه‌م ناده‌ن بگه‌ڕێمه‌وه زێدی خۆم”.
دەمانەوێت کابینەى نوێ کە هەڵدهبژێردرێت بتوانێت بمانگەرێنێتەوە بۆ شوێنى خۆمان
زۆرێك له ئاواره‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان كۆنترۆڵكراوهتهوه، به‌ڵام به‌ربه‌ستی ئه‌منی هه‌یه له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان و له كه‌مپه‌كان له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌ژین، پرسیاره‌كه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه ئایا ده‌نگدان ئه‌و دۆخه ده‌گۆڕێت.
“له‌كه‌ركوكه‌وه تاوەکو دەگهیتە نێو تکریت 24 بازگەی هێزی ئه‌منی جیاواز هه‌یه، هه‌مویان داوای بەڵگهو ناسنامە ده‌كه‌ن، منیش نیمه… نامه‌وێت له‌نێو وڵاته‌كه‌ی خۆمدا ئاواره‌بم و ده‌نگی من بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه”.
هێشتا له عیراق زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره‌یی ناوخۆیی هه‌یه، به‌پێی راپۆرتێكی روانگه‌ی عیراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌و رێژه‌یه‌دا 450 هه‌زاریان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه به‌سه‌ر 130ی كه‌مپ و هه‌ندێك ناوچه‌ی تردا دابه‌شبون و زۆرینه‌یان له پارێزگای نه‌ینه‌وان.
فەهیمە محه‌مەد حلو (56 ساڵ) خه‌ڵكی قه‌زای حه‌ویجه‌یه له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك، له مانگی 11ی 2016 ئاواره‌ی كه‌مپ بوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌و ئه‌وه‌یه ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
فه‌هیمه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان به‌لای ئه‌وانه‌وه له‌پێشتره له هه‌موو كارێك كه حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی داهاتوو بیگرێته‌به‌ر، “من ده‌نگده‌ده‌م”.

كه‌ركوك/ئاواره‌كان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان له پێشینه‌ی كاره‌كانی بێت فۆتۆ: كاروان ساڵحی
ده‌نگدانی مه‌رجدار، به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆن به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كان ده‌گرێته‌وه ئەویش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و كارتی كۆنی ده‌نگدانەوە؛ له رۆژی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و هاوڵاتییانه له‌ڕێی پێناسێكهوه کە وێنه‌ی خۆیانی لەسەرە فۆڕمێكی تایبه‌ت به زانیاری‌یان بۆ پڕدەكرێتهوه و ده‌نگده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش خه‌می گه‌وره‌ی ئاواره‌كان كۆتاییپێدههێنێت.
عه‌بدولباست ده‌روێش، لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كان رونیكرده‌وه ده‌نگدانی مه‌رجدار بۆ ئاواره‌كان و زیندانییهكانه به ئامانجی گره‌نتی به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردن و فه‌راهه‌مكردنی مافی خه‌ڵك له دیاریكردنی نوێنه‌ری خۆیان.
نەجم ئەحمەد ساڵح (42 ساڵ) خه‌ڵكی گوندى ئیشتراکییەیه سەر بە قەزاى حەویجە، ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆنی به گرنگزانی، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن، چونكه ئه‌ویش زۆرێك له‌به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
نه‌جم وتی “ده‌مانه‌وێت هه‌ر له ناو كه‌مپه‌كه ده‌نگبده‌ین، نه‌ك بمانگێڕنه‌وه بۆ قه‌زای حه‌ویجه، ده‌مانه‌وێت دوای ده‌نگدان به‌یه‌كجاریی بچمه‌وه گونده‌كه‌م له حه‌ویجه”.