نوێنه‌ری شه‌نگالی تێدانییه
سێ ئێزیدی كورسی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ستده‌هێنن
May 21, 2018 at 11:23 pm

شێخان، 17-4-2018، مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سور-ی ئێزیدی له په‌رستگای لالش فۆتۆ: موهه‌نه‌د سنجاری
موهەنەد سنجاری
سێ كاندیدی ئێزیدی سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رله‌مانی عیراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نوێنه‌رێكی قه‌زای شه‌نگالی تێدابێت، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای كێبڕكێی زیاتر له 50 كاندیدی ئه‌و پێكهاته‌یه بۆ كورسییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ، جگه له كۆتای ئێزیدی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، دوو كاندیدی تری هه‌مان پێكهاته له‌نێو لیستی حزبه سیاسییه‌كاندا توانیویانه كورسی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
تاكه كورسی كۆتای ئێزیدی بۆ سائب خدر بووه به زیاتر له سێ هه‌زار ده‌نگ، وه‌كو كاندیدی پارتی پێشكه‌وتنی ئێزیدی له ناحیه‌ی باشیك و حسێن حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به نزیكه‌ی سێ هه‌زار ده‌نگ و خالده خه‌لیل، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به زیاتر له دوو هه‌زار ده‌نگ له ده‌ره‌وه‌ی كۆتا بونه‌ته په‌رله‌مانتاری عیراق.
چوار لیستی ئێزیدی بە جیا 22 كاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق پێشكەشكرد، دەیان کەسی دیكەی هەمان پێکهاتەش لە نێو قەوارە و هاوپەیمانییە عەرەبی و کوردییەکانی تری نه‌ینه‌وا، خۆیان کاندید کردبوو.
ده‌سته‌ی باڵای ناوه‌ندی رۆشنبیری لالش، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی نه‌بونی هیچ نوێنه‌رێكی قه‌زای شه‌نگالی كرد له په‌رله‌مانی عیراق، دوای ئه‌وه‌ی كاندیده‌كانی ئه‌و سنوره سه‌رنه‌كه‌وتن.
قەزای شەنگال (بەدووری 120 لە خۆرئاوای موسڵ)، زۆینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ئێزیدی پێكهاتوون و دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ناوه‌ڕاستی 2014دا، له تشرینی دوه‌می 2015دا پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی تری نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان كۆنتڕۆڵیانكردهوه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، ئه‌مینداری گشتی پارتی ئێزیدی دیموكراتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه لیسته‌كه‌ی ئه‌وان یهكهمك ده‌بوو ئه‌گه‌ر “ساخته‌كاری” نه‌بوایه له قه‌زای شه‌نگال.
شه‌شۆ كه حزبه‌كه‌ی 16 كاندیدی دیاریكرد و بڕیاریدا كێبڕكێ نه‌كات بۆ كورسی كۆتای ئێزیدی ده‌ڵێت “زیاتر له سه‌دا 80ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئێزیدی به كه‌مپه‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه”، كۆمسیۆنیشی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی هه‌ژماری ئه‌و ده‌نگانه دواده‌خات.
له‌كاتێكدا ئه‌و حزبه و به‌شێك له لیسته‌كانی تر سكاڵا و تانه‌یان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و دژی كۆمسیۆن هه‌یه، به‌ڵام لێپرسراوانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووه بووه و له ئه‌نجامی هه‌مو تانه‌كاندا، زیاتر له 100 وێستگه ره‌تكراوه‌ته‌وه و ده‌نگه‌كانیش وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵێن، پێویستی به‌وه نیه به ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه.
لە سێ خولی رابردووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا، ئێزیدییەكان یەك كورسی كۆتایان هەبووە كە ئەو كورسییەش لە هەر سێ خولدا لای بزووتنەوەی ئێزیدی بۆ چاكسازی و پێشكەوتن بووە، لەگەڵ ئەوەشدا. لە ساڵی 2014دا ڤیان دەخیل لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆتە پەرلەمانتار.