شه‌به‌ك دوو كورسی له په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ستهێنا
May 23, 2018 at 9:56 am

نه‌ینه‌وا/12ی ئایاری 2018/ وه‌ستانی ده‌نگده‌رانی ئاواره له‌به‌رده‌م یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: عه‌لی ئه‌یاد
موهه‌نه‌د سنجاری – نه‌ینه‌وا
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا توانیان دوو كورسی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ستبهێنن، كه یه‌كێكیان به‌پێی سیستمی كۆتا.
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار به 15 كاندید به‌شدارییان كرد كه دابه‌شبون به‌سه‌ر لیست و هاوپه‌یمانێتیی جیاجیای كوردی و عه‌ره‌بی له نه‌ینه‌وا و به‌هۆیه‌وه توانیان دوو كورسی بۆ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن.
كورسی یه‌كه‌می پێكهاته‌كه له‌ڕێی سیستمی كۆتاوه به‌ده‌ستهات كه پێنج كاندید كێبڕكییان له‌سه‌ر ده‌كرد.
له‌و كێبڕكییهدا كاندیدی سه‌ربه‌خۆ قوسه‌ی عه‌باس به به‌ده‌ستهێنانی 933 ده‌نگ براوه‌بوو، كورسییه‌كه‌ی تری شه‌به‌ك بۆ حه‌نین قه‌دۆ بوو كه كاندید بوو له‌سه‌ر لیستی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری.
كاندیده‌كانی تری لیستی شه‌به‌ك كه دابه‌شبون به‌سه‌ر لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا، نه‌هجی دیموكراتی، پارتی عه‌داله‌ت و لیستی نه‌وه‌ی نوێ، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها یونس ئه‌حمه‌د كاندیدی شه‌به‌ك له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، نزیك بوو له‌وه‌ی كورسییه‌كی تر بۆ شه‌به‌ك به‌ده‌ستبهێنێت به به‌ده‌ستهێنانی دوو هه‌زار و 800 ده‌نگ به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه گشتییه‌كان نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتو بێت، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی پارتی له‌و پارێزگایه بۆ شه‌ش كورسی كه پێشتر باس له هه‌شت كورسی ده‌كرا.
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له عیراق نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س ده‌بن، زۆرینه‌یان دانیشتوی قه‌زای حهمدانییهن (باكوری خۆرهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا).
ئه‌و پێكهاته هاوشانی پێكهاته‌كانی تری ناوچه‌كه له كریستیان، ئێزیدی، عه‌ره‌ب و كورد روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی و په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بونه‌وه له دوای ساڵی 2014 و به‌هۆیه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بون و ماڵی زۆرینه‌یان روخاو تاڵانكرا، له دوای ساڵی 2017ه‌وه ورده ورده به‌ره‌و ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.