داوای “كۆتای كاتی” ده‌كه‌ن
ئێزیدییه‌كان چاویان له كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه
July 11, 2018 at 10:53 pm

لالش، نیسانی 2018، مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوری پێكهاته‌ی ئێزیدی فۆتۆ: هێمن بابان
كه‌ركوك ناو
پێكهاته‌ی ئێزیدی، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ ته‌رخانكردنی پێنج كورسی كۆتا له په‌رله‌مانی داهاتوی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تا جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق.
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه شاندێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێزیدی، له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی، به ئامانجی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ته‌رخانكردنی پێنج كورسی كۆتا بۆ پێكهاته‌كه‌یان.
ئه‌و پرۆژه‌یه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، به‌وته‌ی شانده‌كه‌ی ئێزیدی، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، له دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا تاوتوێی بكرێت.
شێخ شامۆ شێخۆ، ئه‌ندامی ئێزیدی له په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاماده‌كاری پرۆژه‌یاساكه به (كه‌ركوك ناو)ی وت “پڕۆژەكە لە چوار ماددە پێكهاتووە، كە تێیدا داوای دابینكردنی پێنج كورسی كۆتا بۆ پێكهاتەی ئێزیدییەكان دەكەین بە شێوەی كاتی، تا ئەوكاتەی ماددەی 140 جێبەجێدەكرێت”.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوچه‌كانیان له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقدایه، تا چاره‌نوسی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نددا یه‌كلابكرێته‌وه.
جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوای كۆتا به مافێكی ئێزیدییه‌كان ده‌زانێت و بهڵێنێداوه پرۆژه‌كه‌یان راده‌ستی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ شاندی ئێزیدییه‌كان له 25ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا.
له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆی 111 كورسی 11 كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كریستیان، توركمان و ئه‌رمه‌نی دانراوه، به‌ڵام ئێزیدی و كاكه‌یی و شه‌به‌ك كورسییان نیه، بۆیه له‌رێی لیستی لایه‌نه‌كانی تره‌وه هه‌وڵی گه‌یشتن به په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.

هەولێر، حوزه‌یرانی 2015، كۆبونەوەیه‌كی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان فۆتۆ: راگەیاندنی پەرلەمان
حازم تەحسین سەعید، بریكاری میری ئێزیدییەكان كە لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی روحانی ئێزیدییەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان كۆبونه‌ته‌وه، ده‌ڵێت ئەو لایەنانەی سەردانیان كراوە پێشوازییان لە داواكارییه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه كه سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڵێنیداوە پڕۆژەكە بخاتە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان، “چاوەڕوانین ئەنجامی هەبێت بەڵكو بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كۆتامان هەبێت”.
هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێم، 38 قه‌واره‌ی بۆ پرۆسه‌كه په‌سه‌ندكردووه له نێویاندا یه‌ك لیستی ئێزیدی هه‌یه.
بەهار عەبدولرەحمان، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “لەم خولەی پەرلەمان یاسای پێكهاتەكان دەرچووە، لە پڕۆژەی دەستووریشدا لە بەشی پێكهاتەكان بەڕونی ناوی پێكهاتەی ئێزیدییەكان هاتووە كە دەبێت مافەكانیان پارێزراو بێت، بۆیە پێشبینی دەكەم بۆچوونی فراكسیۆنی گۆڕانیش بەو ئاراستەیە بێت”.
لە بارەی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژەكە لەم خولەی پەرلەماندا، وتی “ئەو پرسە دەوەستێتە سەر رێكەوتنی نێوان فراكسیۆنەكان..، بەدڵنیاییەوە ئێزیدییەكانیش مافی خۆیانە لە چوارچێوەی یاسای پێكهاتەكان كۆتای خۆیان هەبێت”.
ژمارەی ئێزیدیەکان لە عیراق 550 هەزار كەس بووە، 360 هەزار هاوڵاتی ئەو پێكهاتەیە ئاوارە بوون و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش كۆچیان كردووە، جگە لەوەی چارەنوسی زیاتر لە سێ هەزار كەسیان دوای رفاندیان لەلایەن داعشەوە دیارنییە، ئەوەش بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

نه‌ینه‌وا، 2018، هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ئێزیدی له كه‌مپه‌كانی چیای شه‌نگال فۆتۆ: IOM
تاكه په‌رله‌مانتاری ئێزیدی له خولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت پرۆژه‌كه‌یان كۆده‌نگی پێكهاته‌كه‌ی له‌سه‌ره و رونیكرده‌وه “نامەنەوێت خۆمان لە نەتەوەی كورد جیا بكەینەوە، بەڵكو بەهۆی ئەوەی روبەڕوی كێشەكی كاتی بووینەتەوە كە ئەویش خۆی لە جێبەجێكردنی مادەی 140 دەبینێتەوە، بەوپێیەی سه‌دا 90ی ئێزیدییەكان دەكەونە سنووری پارێزگای نەینەوا، داوای ئەو كۆتایەمان كردووە”.
شێخ شامۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “ئامانجمان لە داواكردنی كۆتا، چارەسەركردنی كێشەی كۆمەڵایەتی خۆمانە نەك خۆمان لە نەتەوەی كورد جیا بكەینەوە، بەڵام هیچ هیوایەكی بەهێز لای لایەنە سیاسییەكان نابینین بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژەكە بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكانهوه”.
له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئێزیدییه‌كان له ساڵی 2005دا بون به خاوه‌نی كورسی كۆتا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێكی پێكهاته‌كه كورسییه‌كی كۆتا هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌گه‌یشته پێنج كورسی، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه له گفتوگۆكانی په‌رله‌مان پشتیوانی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
شێخ شامۆ پێیوایه پشتگوێخستنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كانی به‌غدا “ده‌ڵێن ئێزیدییەكان كوردرن و ئەگەر كۆتای ئێزیدییەكان بكرێت بە پێنج كورسی دەبێت لەسەر حیسابی پشكی كورد بێت”.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری ئه‌مساڵی عیراق، ئێزیدیییهكان به چه‌ند لیستێك و نزیكه‌ی 55 كاندید چونه كێبڕكێی پرۆسه‌كه‌وه و به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كان، جگه له كورسی كۆتا توانییان له‌چوارچێوه‌ی لیستی لایه‌نه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی له پشكی نه‌ینه‌وا دوو كورسی تر مسۆگه‌ر بكه‌ن، له كاتێكدا زۆرینه‌یان هێشتا له ئاواره‌یی و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
ڤەمان فەیسەڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رونیكرده‌وه هێشتا پرۆژه‌یاساكه‌ی پێكهاته‌ی ئێزیدی ره‌وانه‌ی لیژنه‌كان نه‌كراوه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت ” هێندەی ئاگاداربم، فراكسیۆنی پارتی پشتگیری لە پڕۆژەی كۆتای ئێزیدییەكان دەكه‌ن”.