حزبه كوردییه‌كان بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان نه‌دا
September 11, 2018 at 1:20 pm

كەركوك، 29-8-2017، كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ بڕیاری بەشداری لەریفراندۆم فۆتۆ: راگەیاندنی ئەنجومەن
كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك بڕیاری كۆتاییان نه‌دا له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كه 11 مانگه به‌هۆی بایكۆتی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه په‌كیكه‌وتوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلول كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك له ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر – خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك- به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه‌كه‌مجاریش له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری كۆتایی نه‌درا له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كه ئامانجی سه‌ره‌كی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه تا له‌وێوه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی حه‌وت خالی كۆبونه‌وه‌كه كه كۆپییه‌كی لای (كه‌ركوك ناو)ه تیایدا هاتوه “حزبه‌كان هاوڕابون بۆ كاركردن بۆ كاراكرنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك”، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له كۆبونه‌وه‌كه نه‌درا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به گفتوگۆی زیاتر و خۆسازدان بۆ یه‌كلیستی لایه‌نه كوردییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری حزبه‌كان چالاكبكرێت كه ساڵێكه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی په‌كیكه‌وتوه.
حزبه كوردییه‌كان هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هێرشی ئێرانیان كرد بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ردو حزبی دیموكرات له كۆیه.
دا‌واشیان له حكومه‌تی عیراق كرد “ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له كه‌ركوك كۆتایی پێبهێنێت و پرۆسه‌ی ته‌عریب رابگیرێت كه له‌ئێستادا به فراوانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”، به‌پێی راگههینراوهكه.
له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد.