30 لێپرسراوی پارتی له كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌سڵكردنیان له‌سه‌ره
October 13, 2018 at 5:02 pm

كەركوك/2016/نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك فۆتۆ: كەركوك ناو
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك ناو
فهسڵكردنی ئه‌و لێپرسراوانه‌ی پارتی له كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد، كه له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردو نه‌گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه شاره‌كه‌و مانگانه مۆڵه‌تیان نوێدهكردهوه، یه‌كێتیش هۆشداریی ده‌دات له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان.
به‌پێی ئامارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه دراوه به (كه‌ركوك ناو)، 30 لێپرسراوی حكومی ئه‌و حزبه كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، قایمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و پۆستی ئه‌منی باڵایان هه‌بوو، هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر داوای حزبه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به پاساوی دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان.
مەهدی موبارەک، بەڕێوەبەرى پێشوى کشتوکاڵى کەرکوک له پشكی پارتی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “سه‌ره‌تا مانگانه مۆڵه‌تم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دواتر چیتر مۆڵەتیان پێنه‌دام و فهسڵیانكردم”.
سه‌ره‌تا مانگانه مۆڵه‌تم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دواتر چیتر مۆڵەتیان پێنه‌دام و فهسڵیانكردم
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق، له 23ی مانگى ئه‌یلول، بڕیاریدا به فهسڵكردنی مه‌هدی موباره‌ك.
موباره‌ك هاوشانی 30 لێپرسراوه‌كه‌ی پارتی، هه‌ر له‌سه‌ر داوای حزبه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕایه‌وه كه‌ركوك.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، پارتی میلاكی به‌شێك له‌و لێپرسراوانه‌ی گواستۆته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان.
مه‌هدی موباره‌ك ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام وتی “ئه‌وانه‌ی پۆستی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یان هه‌بوو خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، به‌ڵام بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان حزبمان لە هەوڵدایە بمانخاته سەر وەزارەتەکانى هەرێم بەشێوەی کاتى، تاوەکو بارودۆخى شاره‌كه هێوەردەبێتەوە”.
ئه‌وانه‌ی پۆستی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یان هه‌بوو خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم
پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت و زۆرینه‌ی پۆسته باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌سته.
عەدنان کەرکوکى، وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک – گەرمیانی پارتی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “تاکو ئێستا هیچ بڕیارێکى گەڕانەوەمان نەداوە بۆ ئەو بەرپرسانەی پارتی له كه‌ركوك، تاوەکو بارودۆخى شاره‌كه بەگشتى دەگەڕێتەوە بۆ پێش 16ی ئۆکتۆبەری رابردوو”.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردو، هێزه عیراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی “سه‌پاندنی یاسا” بۆ كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه‌و پێشمه‌رگه پاشه‌كشێی كرد له‌و ناوچانه.
عه‌دنان كه‌ركوكی وتی “ئەو دەسەڵاتەى کە ئێستا له كه‌ركوك هه‌یه هیچ شەرعیەتێکى نییە، پێویستە دەسەڵاتێکى مەدەنى بگەڕێتەوە”.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی و له پشكی یه‌كێتی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “لێپرسراوه حكومییه‌كانی پارتی مانگانە مۆڵەت وه‌رده‌گرن، رۆژێک ئەو مۆڵەتەش نامێنێت و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سەر کاروبارى خۆیان، ئه‌گه‌رنا دەبێت ئەو پۆستانە پڕبکرێتەوە”.