به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت
كه‌سوكاری قوربانیان گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
October 15, 2018 at 3:13 pm

نه‌ینه‌وا، تشرینی یه‌كه‌می 2018، كه‌سوكاری قوربانیانی ئێزیدی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له ته‌له‌عفه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا
گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له قه‌زای ته‌له‌عفه‌رو له‌لایه‌ن كه‌سوكاری روفاتهكانهوه هه‌ڵده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.
خه‌یری مراد، وه‌ك ده‌ڵێت چوار که‌سی خێزانه‌که‌ی له‌و گۆڕه‌دایه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “هه‌موو روفاته‌کانی نێو ئه‌و گۆڕه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و ده‌یانبه‌ین له شه‌نگال به‌خاكیان ده‌سپێرین”.
“ئێمه بێهیوابوین له هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان، بۆیه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆمان گۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه”، خه‌یری مراد وای وت.
گۆڕه‌كه ماوه‌یه‌كه له گوندی که‌سه‌ر محراب سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه هه‌ڵدرایه‌وه.
خه‌یری مراد وتی “ئێمه زانیاری ته‌واومان وه‌رگرتووه که ئه‌و گۆڕه روفاتی که‌سوکاری ئێمه‌ی تێدایه”.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه، 17 روفاتی تێدایه‌و به‌پێی ئه‌وانه‌ی گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵدایه‌وه هه‌مویان ئێزیدین و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعشدا كوژراون.
خه‌یری وتی “گۆڕه‌كه ژن و منداڵیشی تێدایه”.
گۆڕه‌كه ژن و منداڵیشی تێدایه
فه‌هد خدر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ده‌زگای شه‌هیدان و پزیشکی دادوه‌ری له به‌غدا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، به (که‌رکوک ناو)ی وت “که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه به‌بێ ئاگاداری ئێمه ئه‌و كاره‌یان كردوه، هه‌رچه‌نده پێشتر به هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان وتوه كه هیچ که‌سێک به‌بێ ئاگاداری ئێمه گۆڕه‌کان هه‌ڵنه‌داته‌وه”.
له‌باره‌ی دواكه‌وتن له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، فه‌هد وتی “زیاتر له مانگێکه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی جۆری خوێنی که‌سوکاری قوربانیانی کاره‌ساتی شنگالین، تاوه‌کو ئێستا ئێمه توانیومانه جوری خوێن و زانیاری زیاتر له هه‌زار که‌س وه‌رگرین، دواى کۆتاییهاتنی ئه‌م کاره ده‌ستده‌کرێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان”.
به‌ڵام خه‌یری مراد، وتی “ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا گۆڕه‌كان هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاتنی بارابارین هه‌مویان ونده‌بن”.
پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە لەلایەن داعشەوە و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بوونەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی شەنگال.
قەزای شەنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ)، لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرتو لە 13ی تشرینی دووەمی 2015 كۆنتڕۆڵكرایەوە.