دوو لێپرسراوی پارتی گه‌ڕانه‌وه كه‌ركوك
بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و ده‌ستبه‌كاربونه‌وه له‌كاره‌كانیان
October 22, 2018 at 2:04 pm

كەركوك/27-3ی2017، كامیل ساڵەیی، قایمقامی كەركوك، لەكاتی بۆیەكردنی ئەو بۆرییە ئاسنەی كە بۆ ئاڵای هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانگەكەی چەقاندبوی فۆتۆ: وریا كاكەیی
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
كامیل ساڵه‌یی، قایمقامی كه‌ركوك له‌سه‌ر پشكی پارتی دوو رۆژه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاره‌كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی كه ساڵێكه به‌هۆی روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مانگانه وه‌ریده‌گرێت، شێرزاد كاكه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌سه‌ر پشكی هه‌مان حزب له پۆسته‌كه‌ی دهستبهكاربۆوه.
كامیل ساڵه‌یی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌م گه‌ڕاومه‌ته‌وه كه‌ركوك، جا نازانم ئه‌مجاره مۆڵه‌ته‌كه‌م پێده‌ده‌نه‌وه یان نا”، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كی تر بدركێنێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بڕیاری حزبه‌كه‌ی چییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لێپرسراوانیان بۆ كه‌ركوك.
بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌م گه‌ڕاومه‌ته‌وه كه‌ركوك، جا نازانم ئه‌مجاره مۆڵه‌ته‌كه‌م پێده‌ده‌نه‌وه یان نا
به‌پێی ئامارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه دراوه به (كه‌ركوك ناو)، 30 لێپرسراوی حكومی ئه‌و حزبه كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، قایمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و پۆستی ئه‌منی باڵایان هه‌یه، له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و مانگانه مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كه‌نه‌وه.
شێرزاد كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی كه یه‌كێكه له‌و لێپرسراوانه، هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یی و ده‌ستبه‌كاربوو.
شێرزاد كاكه، ئاماده‌نه‌بوو هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بدات.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی و له پشكی یه‌كێتی، له 13ی ئه‌م مانگه به (كه‌ركوك ناو)ی وت “لێپرسراوه حكومییه‌كانی پارتی مانگانە مۆڵەت وه‌رده‌گرن، رۆژێک ئەو مۆڵەتەش نامێنێت و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سەر کاروبارى خۆیان، ئه‌گه‌رنا دەبێت ئەو پۆستانە پڕبکرێتەوە”.
ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان پۆسته‌كانیان پڕده‌كرێنه‌وه
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق، له 23ی مانگى ئه‌یلول، بڕیاریدا به فهسڵكردنی مه‌هدی موباره‌ك كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی كه‌ركوك له‌سه‌ر پشكی پارتی.
مەهدی كاكه‌یی به(كه‌ركوك ناو)ی وت “سه‌ره‌تا مانگانه مۆڵه‌تم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دواتر چیتر مۆڵەتیان پێنه‌دام و فهسڵیانكردم”.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردو، هێزه عیراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی “سه‌پاندنی یاسا” بۆ كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه و لێپرسراوانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌وانه‌ی پۆستی حكومی، ئه‌منی، ئیداریی و حزبییان هه‌یه شاره‌كه‌یان چۆڵكرد.
30 لێپرسراوی پارتی له كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌سڵكردنیان له‌سه‌ره