عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا
تیمێكی حكومه‌تی عیراق، دوای ئاماده‌كردنی لیستێكی وردبینی به ژماره و زانیاری له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنانی ئێزیدی، پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال ده‌ستپێده‌كات، قایمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه ته‌واوی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سنوره‌كه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
رۆژی 4ی ئه‌یلولی 2018، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سنوره‌كه، تیمێكی هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری و پاراستنی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ی كاروباری شه‌هیدان له به‌غداوه گه‌یشتنه شه‌نگال، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی داعش له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا.
فه‌هد حامد، قایمقامی شه‌نگال به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند “ماوه‌ی دوو رۆژه تیمێكی تایبه‌ت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان گه‌یشتونه‌ته سنوری قه‌زای شه‌نگال و ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌واوی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان”.
له سنوری قه‌زای شه‌نگال، تائێستا 69 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش بەپێی دوایین ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدیان له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
قایمقامی شه‌نگال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی 1ی تشرین دووه‌می 2018 و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی به‌غدا و پارێزگای نه‌ینه‌وا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عیراق و فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن له مهفهرهقی حه‌ردان”.
دكتۆر زه‌ید عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له به‌غدا كه هاوكات ئه‌ندامی تیمی هاوبه‌شی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانه، له لێدوانێكی پێشتردا به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاندبوو، كه كاره‌كانیان سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی حه‌ردانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، دواتر به‌ره‌و كۆچۆ و شوێنه‌كانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر 65 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كۆبكه‌نه‌وه، كه هیچان هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه و نازانرێت چه‌ند ته‌رمیان تێدایه.

نه‌ینه‌وا، تشرینی یه‌كه‌می 2018، كه‌سوكاری قوربانیانی ئێزیدی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ته‌له‌عفه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
له مانگی ئهكتۆبهری رابردوودا، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و له‌لایه‌ن كه‌سوكاری روفاتهكانهوه هه‌ڵدرانه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.
خه‌یری مراد، وه‌ك ده‌ڵێت چوار که‌سی خێزانه‌که‌ی له‌و گۆڕهدابووه، پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وتبوو “هه‌موو روفاته‌کانی نێو ئه‌و گۆڕه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و ده‌یانبه‌ین له شه‌نگال به‌خاكیان ده‌سپێرین”.
“ئێمه بێهیوابوین له هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان، بۆیه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆمان گۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه”، خه‌یری مراد وای وت.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ئابی 2014وه “هەزارو 293 ئێزیدی شەهیدبوون و نزیكەی سێ هەزار منداڵ هەتیو كەوتوون، بەجۆرێك 1759 منداڵ باوكی لەدەستداوە و 407یان دایكیان نەماوە، 359 منداڵ دایك و باوكی لەدەستداوە و 220 منداڵیش دایك و باوكیان لە دەستی داعشدایە”.
پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە لەلایەن داعشەوە و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بوونەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی شەنگال.
قەزای شەنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ)، لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرتو لە 13ی تشرینی دووەمی 2015 كۆنتڕۆڵكرایەوە.