عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا
بارانی به‌خوڕ و لافاو به‌شێك له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی قه‌زای شنگال هه‌ڵده‌داته‌وه و ئێسك و پروسكی به‌شێكیان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات كه گۆڕی پێكهاته‌ی ئاینی ئێزیدین، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دوو لێپرسراوی قه‌زاكه بۆ (كه‌ركوك ناو)، كه تیایدا ره‌خنه له هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن له “كه‌مته‌رخه‌مییان” له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌واوی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
خودێدا چوکی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سنونێ به (که‌رکوک ناو)ی وت “بارانی به‌خوڕ، زیانی گه‌یاندووه به‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی هێشتا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه، ده‌یان ئیسک و پرۆسکی قوربانیانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه و به‌شێكیان ونبوون و كه‌س نازانێت ئاو بۆ كوێی بردووه”.
بارانی به‌خوڕ ده‌یان ئیسک و پرۆسکی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه
بارانی به‌خوڕ له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا و له هه‌ندێك ناوچه بووه‌هۆی دروستبونی لافاو، له قه‌زای شه‌رگات له سه‌ڵاحه‌دین، سه‌دان خێزان زیانیان به‌ركه‌وتووه و حه‌وت هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا، له شهگالیش زیانی به گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان گه‌یاند.
“گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان خۆڵێکی زۆریان له‌سه‌ر نییه، تاوه‌كو باران کاریگه‌ری نه‌کاته سه‌ریان، به‌ڵکو هه‌ندێکیان بڕێكی كه‌م خۆڵیان له‌سه‌ره و بهبارانێكی كه‌م ئێسك و پروسكه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و لافاو له‌گه‌ڵ خۆیانی ده‌بات”، خودێدا چوكی وایوت.
بەپێی ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدیان له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له سنوری قه‌زای شنگال، زیاتر له 69 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە. جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژووه‌كانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له دوای ئابی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه،
خودێدا وتی “پێویسته حکومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به زوترین کات بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان بده‌ن، تاوه‌کو دوباره به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ئێسک و پروسکی قوربانییه‌کان به خاکبسپێردرێن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌سته‌كه‌ین نایانه‌وێت گۆڕه‌کان هه‌ڵبدرێنه‌وه و ئیسک و پرۆسکی قوربانییه‌کان بپارێزرێت”.
پێویسته حکومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به زوترین کات بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان بده‌ن
خه‌لیل حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال به (که‌رکوک ناو)ی وت “بۆ پاراستنی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان له سه‌ره‌تادا نایلۆن و ته‌ل و چه‌ند که‌ره‌سته‌ی ترمان به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی بارانه‌وه ئه‌و شتانه لافاو بردویهتیی و زیاتر له 20 گۆڕیش له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له نزیک چیای شه‌نگالن هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و به‌شێكیان ئاو بردویه‌تی”.
ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و له‌لایه‌ن كه‌سوكاری روفاتهكانهوه هه‌ڵدرایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.
خه‌یری مراد، وه‌ك ده‌ڵێت چوار که‌سی خێزانه‌که‌ی له‌و گۆڕهدابوو، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئێمه بێهیوابوین له هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان، بۆیه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆمان گۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر فه‌هد خدر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ده‌زگای شه‌هیدان و پزیشکی دادوه‌ری له به‌غدا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، له‌باره‌ی دواكه‌وتنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به (که‌رکوک ناو)ی وت “زیاتر له مانگێکه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی جۆری خوێنی که‌سوکاری قوربانیانی کاره‌ساتی شنگالین، تاوه‌کو ئێستا ئێمه توانیومانه جوری خوێن و زانیاری زیاتر له هه‌زار که‌س وه‌ربگرین، دواى کۆتاییهاتنی ئه‌م کاره ده‌ستده‌کرێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان”.
به‌ڵام خه‌یری مراد، وتیشی “ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا گۆڕه‌كان هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاتنی بارابارین هه‌مویان ونده‌بن”.
قەزای شەنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ)، لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرتو لە 13ی تشرینی دووەمی 2015 كۆنتڕۆڵكرایەوە.
حكومه‌تی عیراق گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال هه‌ڵده‌داته‌وه